كچێكی دانیشتوی ڕەواندز لە ماوەی 10 مانگدا هەموو قورئانی لەبەركرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كچێكی دانیشتوی ڕەواندز لە ماوەی 10 مانگدا هەموو قورئانی لەبەركرد

كچێكی دانیشتوی قەزای رەواندز زۆربەی كاتەكانی كەرەنتینەو مانەوەی لە ماڵەوە بۆ لەبەر كردنی قورئانی پیرۆز تەرخان كرد و توانی لە ماوەی 10 مانگدا هەموو قورئان لەبەربكات.

سۆما عبدالمجید دانیشتوی قەزای رەواندزەو هەرچەندە پۆلی 11ی زانستیەو یەكەمەكانی قوتابخانەیە بەڵام بەهۆی پەتای كۆڕۆناو نەبوونی دەوامێكی پێویست زۆربەی كاتەكانی كەرەنتینەو مانەوەی لە ماڵەوە بۆ لەبەر كردنی قورئانی پیرۆز تەرخان كرد.

باوكی سۆما دەڵێت: كچەكەم لە 2020/2/20 دەستیكرد بە لەبەر كردنی یەكەم لاپەڕەی قورئانی پیرۆز، شكور بۆ خودا ئەمڕۆ 2020/12/20 دوایین لاپەڕەو سوڕەتی قورئانی تەواوكرد.

باوكی سۆما ئەئەوەشی خستەڕوو: ئەوەی جێی دڵخۆشیە سۆماخان جگە لە حیفڤی قورئان لە جوان خوێندنەوەی قورئان نمونەی باڵایەو شارەزایەكی تەواوی هەیە لە یاساكانی تەجوید ئێستا قوتابی قیڕائەیەو لە سوڕەتەكانی كۆتاییە پشت بەخوا لەم زوانە مۆڵەتی قیرائەتی{عاصم}بە ڕیوایەتی{حفص}ی پێ ئەبەخشرێ.

 

هه‌واڵی گرنگ