خاوەنی زەویەكانی 8 ی حەسارۆك گردبوونەوە ئەنجام دەدەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خاوەنی زەویەكانی 8 ی حەسارۆك گردبوونەوە ئەنجام دەدەن

وابڕیارە خاوەنی زەویەكانی 8 ی حەسارۆكی شاری هەولێر بەرامبەر نەبردنی خزمەتگوزاری بۆ ناوچەكەیان لە بەرواری 2 ی 1 ی 2021 گردببنەوە.

لە ئاگاداریەكدا خاوەنی زەویەكانی 8 ی حەسارۆكی شاری هەولێر ڕایانگەیاندوە: لە بەرواری 2 ی 1 ی 2021 لەسەر زەویەكانی خۆیان لە هەشتی حەسارۆك گردبوونەوەیەكی جەماوەری ئەنجامدەدەن، چونكە دوای 18 ساڵ لە دابەشكردنی ئەم زەویانە لەلایەن حكومەتەوە تا ئێستا خزمەتگوزاری بۆ نەبراوە.

كۆی گشتی زەویەكانی هەشتی حەسارۆك 16 هەزار پارچە زەوییەو بۆ مەبەستی داواكردنی خزمەتگوزاری چەندین جاری دیكە گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامداوە، بەڵام بێ ئەنجام بووە.



 
 

 

هه‌واڵی گرنگ