دوای کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا نەخۆشخانەی ئازادی لە شاری دهۆک، وەک نەخۆشخانەی کۆرۆنا نامێنێت دەوامکردن لەم نەخۆشخانەیە ئاسایی دەبێتەوە.
ئهمرۆ دوو شهممه 28 ی كانونی یهكهمی 2020 تەندروستی دهۆک له ڕاگهیهندراوێكدا كه وێنهیهكی دهست كوردیو كهوتوه ئاماژهی بهوه كردوه، نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک بەهۆی کەمبوونەوەی تووشبووانی کۆرۆنا، چیتر وەک نەخۆشخانەی کۆرۆنا نامێنێت و دووبارە دوامکردن تێیدا ئاسایی دەبێتەوە و دەکەوێتە خزمەت هاووڵاتییان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشان.
جێی ئاماژهیه وێرای کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بەکۆرۆنا،وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاووڵاتییان دەکات کە بەردەوام بن لە پابەندبوون بە گشت ڕێنوێییەکانی تەندروستی و خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا.