ئەو ئاژەڵانەی بەر لە مرۆڤ لەسەر گۆی زەوی ژیاون
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەو ئاژەڵانەی بەر لە مرۆڤ لەسەر گۆی زەوی ژیاون

 

 

گۆی زەوی نزیكەی چوار ملیارد ساڵە پێكهاتووەو هیچ جێگەی سەرسوڕمان نییە كە ئاژەڵی جۆراوجۆری تێدا ژیابێت و یەكێك لەوان ئێمەی مرۆڤین، بەم حاڵەوە مرۆڤ دێرینترین بوونەوەری سەر گۆی زەوی نییە، لەو بوونەوەرانەی سەر گۆی زەوی، هیشتاش هەندێكیان ماون كە دایناسۆڕەكانیان بینیوەو تەنانەت لەو پێنج لەناوچوونە بەكۆمەڵەی بەسەر زەویدا هاتووە زرگار بوون و تۆرەمەیان درێژەی بووە. لەدرێژەدا لەگەڵ ئەو ئاژەڵانە ئاشنا دەبین كە زۆر بەر لە مرۆڤ، كە 6 ملیۆن ساڵە دانیشتووی زەوییە، لەسەر گۆی زەوی ژیاون و ئێشتاش بوونیان هەیە.

ئەسپی ئاوی: 16 ملیۆن ساڵ، توێژینەوەكان دەریانخستووە كە ئەسپە ئاوییەكان خزمایەتیان لەگەڵ نەگەنگ هەیە، مێژووی یەكەم نەهەنگەكان دەگەڕێتەوە بۆ 53 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، بەڵام ئەسپی ئاوی تەنها 16 ملیۆن ساڵە كە هەیە.

كوالا: 30 ملیۆن ساڵ، كوالاكان 30 ملیۆن ساڵە لەسەر زەوی دەژین. ئەوان لەو كاتەوەی كە ئوستورالیا كیشوەرێكی جیا بوو بوونیان بووە، ئەوەش واتە بە ئەگەری زۆر كوالاكان تەنها لەوێ ژیاون.

شەمشەمەكوێرە: 52 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر : شەمشەمەكوێرە ئێسكی ناسكە و هەر بۆیە فۆسیلەكەی زۆر بە ئەستەمی دەدۆزرێتەوە. بەڵام بەم حاڵەوە هەندێك فۆسیل كە تا ئێستا دۆزراونەتەوە روانگەیەكی سەلمێندراوایان سەبارەت بە مێژووی ئەم بوونەوەرە لەسەر گۆی زەوی پێداوین. بەپێی فۆسیلێك كە ساڵی 2003 دۆزرایەوە مێژووی بوونی شەمشەمەكوێرە لەسەر زەوی بە 52 ملیۆن ساڵ بەراورد كراوە.

مار: 100 ملیۆن ساڵ : مارەكان بە ئەگەری زۆر لەو مارمێلكانەی لە وشكایی دەژین پێكهاتبێتن كە 100 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر لەسەر گۆی زەوی دەركەوتن. ماریش هاوشێوەی شەمشەمەكوێرە چونكە ئێسكەكانی ناسكە فۆسیلەكەی بە ئەستەمی دەدۆزرێتەوە.

كەشتی نووح

 

هه‌واڵی گرنگ