ئەو 8 خواردنە بخۆن، بۆ چاوتان باشە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەو 8 خواردنە بخۆن، بۆ چاوتان باشە

 

 

بە مەبەستی پاراستن و بەدووربوونی چاومان لە زیانەكان، بە تایبەت كزبوون، چەند خۆراكێك هەن یارمەتی دەری پاراستنی چاومانن كە (د. ئاری ساڵەیی) پسپۆڕی چاو لێرەدا هەشت خۆراكی بەسوودمان پێدەناسێنێت بۆ پاراستنی چاوەكانمان كە بریتین لەمانە:

1. گۆشتی ماسی : بەتایبەت ماسی توونە، سەردین، ماكریل، چاوەكان دەپارێزێت لە كزبوون بەهۆی تەمەنەوە، هەروەها ماددەی ئۆمێگا 3 كەلەڕۆنی ماسیدا هەیە یارمەتی دەرە بۆ بۆ بەهێزكردنی پەردەكانی چاوو تۆڕی چاو بۆیە خواردنی ماسی هەفتەی جار زۆر گرنگە.

2. هێلكە : هێلكەی كوڵاو دەوڵەمەندە بە ڤیتامیناتی (B،A،E) هەروەها ماددەكانی ئاسن، مەگنسێۆم، سۆدیۆم، فسفۆڕ، زینك، لەگەڵ سیلینیۆم، جگە لەهەبوونی دژە ئۆكسانەكان وە هەموو ئەو ماددانە چاو دەپارێزن لە ڵێڵ بوونی هاوێنە چاوو كزبوونی تۆڕی چاو.

3. خواردنی سەوزە : توێژینەوەكان سەلـماندوویانە كە سەوزە بەتایبەت خاس، سپێناخ، كەرەوز، جەرجیر، بڕۆكۆلی چاو بەهێز دەكەن لەبەر هەبوونی ڕێژەیەكی زۆر لە دژە ئۆكسانەكان وەك لیوتین، زیاكسانسین كەوا چاو دەپارێزن لە تێكچوونی چەقی تۆڕی چاو وەتەم بونی هاووێنەی چاو.

4. گێزەر: گێزەر سوودی زۆری هەیە بۆ چاو ئەوەش لەبەر هەبوونی ڕێژەیەكی زۆر لە خواردەمەنیەكان لەناوی بەتایبەت ڤیتامین A كە چاو دەپارێزێت لە نەخۆشی شەو كوێری هەروەها بوونی ماددەی بێتاكارۆتین لەناویدا كە تۆڕی چاو بەهێز دەكاو دەیپارێزێت لە سست بوون.

5. سیر: سیر پێویستە بۆ تەندوستی چاو ئەویش لەبەر هەبوونی ڕێژەیەكی زۆر لە ماددەی گۆگردو لیسیسین كە هەردووكیان پارێزگاری چاودەكەن لەتوشبوونی بە ئاوی سپی و كزبوون بینین.

6. توودڕك یاخود تووتڕك یاخود توووە كێوی (بلوبێری) : تووتڕك چاو بەهێز دەكات بەهۆی بوونی ماددەی لیۆتین لەناویدا كە چاو دەپارێزێت لە تیشكە خراپەكانی ناو تیشكی ڕۆژو ڕووناكی بەهێز.

7. چەرەزات : بادەم، گازوو، سنوبەر، بندوق، گوێزو فستق عەبید ڕێژەیەكی زۆر ترشە چەوریەكانی تێدایە وەكو ئۆمێگا 3 وەڕێژەیەكی زۆری ڤیتامینات و كانزاكانی تێدایە كە ئەو مادانە چاو دەپارێزی لە ووشك بوون و لە جۆرەها نەخۆشی و یارمەتی دەرە بۆ بینین.

8. پەتاتە : پەتاتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكان و كانزاكان بێجگە لە هەبوونی بێتاكارۆتین كەیارمەتی دەرن لەبەهێزكردنی ماسولكەكانی چاو.

(ماكوان عیززە‌ت – هەولێر)

 

هه‌واڵی گرنگ