ئەی ئەکادیمیاکەی یەکگرتوو، کێی پێگەیاند؟!
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەی ئەکادیمیاکەی یەکگرتوو، کێی پێگەیاند؟!

زۆر حزب هەن پەیمانگاو و ئەکادیمیای تایبەت بە پێگەیاندنی کادریان هەیەو لەو پێناوەشدا بودجەی تایبەتی بۆ تەرخان دەکەن، وەلێ یەکگرتوو بە بێ ئەکادیمیاو پەیمانگای تایبەت، سەدان گەنجی پێگەیاندووە، سەدان گەنجی دروست کردووە.. گەر بپرسین کێن ئەوانەی لە قوتابخانەکەی یەکگرتوو پێگەیشتوون؟ بێگومان لێرەدا دڵۆپێک لەدەریا باس دەکەم کە یەکگرتوو بە شانازییەوە پێشکەشی کردوون، گەنجێکی پێ گەیاندووە کە: ڕێز لەدایک و باوک و خەڵک دەگرێت، ڕێزی منداڵ و ڕیش سپی و گەورە دەگرێت، ڕێز لە ڕای جیاواز دەگرێت.. زانیاری زۆری وەرگرتووەو خراوەتە سەر ڕێی خۆناسین و خوا ناسین و خەڵک ناسین و خاک ناسین، خزمەتکارە، بەویقارە، جوان ڕەفتارە، خاوەن ڕەوشتێکی بەرزە، لە کارکردن زۆر دڵسۆزە، زمان شیرین و دەم بەخەندەو دەست پاک و ئەمانەت پارێزە، گەنجێکە نەرمونیان، زمان شیرین، خاوەن مەعریفەو زانین، گەنجێکە خەمی خەڵکی لەسەر شانە، مل کەچ ناکا بۆ بێگانە، چاوی لەداهاتووی نیشتمانە، گەنجێکە لە خوێندندا سەرکەوتووەو لە لوتکەیە، لە سەفەردا هاوڕێی گشت ڕێگاکەیە، لە مامەڵەدا سەر ڕاستەو لە کاتی قسەکردندا لەسەر خۆیە، لە خۆپیشاندان و هاتنە شەقام لەپێشی پێشەوەیە.. لە هەرشوێنێک بێت شوێن دەستی دیارە، کرداری پێش گفتدارە، چ خوشک بێت یان برا، زۆر سەلارە، داهاتووی ڕوون و دیارە، دیارە کە دەرچووی قوتابخانەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانە.. بە بێ پارە، ئەو سامانە مرۆییەی پێشکەش کرد بەم کورردستانە.

 

هه‌واڵی گرنگ