لە مۆسکۆ كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی بەڕێوەدەچێ
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە مۆسکۆ كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی بەڕێوەدەچێ

بڕیارە ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌، لە کۆشکی کرملینی پایته‌ختی مۆسکۆ، روسیا و ئازەربایجان و ئەرمینیا کۆببنەوە و دواین گۆڕانکارییەکان له‌باره‌ی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی نێوان باکۆ و یەریڤان تاوتوێ بکەن.

بە دەستپێخەری ڤلادمێر پۆتین، سەرۆکی روسیا، بڕیاره‌ ئەمڕۆ لە مۆسکۆ کۆبونەوە لە نێوان ڤلادمێر پۆتین سەرۆکی روسیا، ئیلهام عەلیێڤ سەرۆککۆماری ئازەربایجان، نیکۆڵ پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا بەڕێوەبچێت.

له‌ ڕاگەیەنراوێکی کۆشکی کرملین هاتووه‌، بڕیاره‌ لە کۆبونەوەکەدا، دواین گۆڕانکارییەکان لە بارەی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی نێوان باکۆ و یەریڤان لە بارەی هەرێمی ناگۆن قەرەباغ تاوتوێ دەکرێت.

شایه‌نی باسه‌، لە تشرینی دووەمی ساڵی رابردو، بە نێوەندگیری و دەستپێشخەری مۆسکۆ، دانوستان و ئاگربەست لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا راگەیەنراو هەردو لایەنی شەڕکەر کردە سەربازییەکانیان دژ بە یەک راگرت، بەڵام ناوە ناوە ئاگربەست دەشکێنرا و هەردولاش یەکتریان تۆمەتبار دەکرد، دوای ئاگربەست و بەپێی رێککەوتنەکە، ئازەر بایجان هەرسێ شاری ( ئاگدام و لاچین و کڵجڵا)ی لە هەرێمی قەرەباغ وەرگرتەوە.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ