پۆلیسی ئوسترالیا دهستگیكردنی تۆمهتبارێكی راگهیاند، كه ئامانجی ئەوە بووە بەرتیل بە بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق و بەرپرسە حکومییەکانی نێو کۆمپانیای سۆمۆ بدات، بۆ بەدەستهێنانی گرێبەستێک لە کەرتی نەوت.
پۆلیسی ئوسترالیا رایگهیاند: کەسێکیان دەستگیرکردووه، کە 78 ملیۆن دۆلاری وەکو بەرتیل بە بەرپرسانی حکومەتی عێراق داوە، بۆ بەدەستهێنانی گرێبەستێک لە کەرتی نەوتی ئەو وڵاتەدا.
پۆلیسی فیدڕالی ئوسترالیا بێ ئەوەی ناوی تۆمەتبارەکە ئاشکرا بکات دهڵێت: کەسەکە تەمەنی 60 ساڵە و بە تۆمەتی ئەوەی دوو جار زانیاری هەڵەی پێداون، دەستگیریان کردووە، تۆمەتبارەکە لە فەرەنساوە گەڕاوهتهوه بۆ ئوسترالیا و 14 رۆژی لە کەرەنتیندا بەسەربردووه، له ئێستادا دەستگیرکراوه.
پۆلیسی ئوسترالیا ئاشكرای دهكات، کۆمپانیای لێیتۆن ئۆفشۆر کە لقێکی نێودەوڵەتیی لێیتۆن هۆڵدینگزە، لە رێگەی چەند کۆمپانیایێکی گرێبەستکارەوە، لە نێویشیاندا کۆمپانیای یونا ئۆیڵ کە پێگەی سەرەکی لە مۆناکۆیە، هەوڵیداوە دوو گرێبەستی دانانی بۆریی نەوت کە هەردووکیان بە بەهای ملیارێک و 500 ملیۆن دۆلار بوون بەدەستبێنێت.
شایهنی باسه دوو مانگ لەمەوبەریش، هاوڵاتییەکی دیکەی ئوستڕالیی تەمەن 54 ساڵ، بە تۆمەتی تێوەگلانی لە بەرتیلدانەکەی کۆمپانیای لێیتۆن، دەستگیرکرا، له ساڵی 2019، دوو بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای یونا ئۆیڵ بە تاوانی بەشداریکردنیان لە بەرتیلدان بە بەرپرسانی حکومی ژمارەیەک وڵات لە نێویشیاندا، عێراق، سووریا و ئازەربایجان، دەستگیرکران.