ترامپ باری نائاسایی لە واشنتۆن راگەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ترامپ باری نائاسایی لە واشنتۆن راگەیاند

 

 

كۆشكی سپی رایگەیاند، سەرۆكی ئەمریكا دۆخی نائاسایی لە واشنتۆن پەسەندكردووە، دوای ئەوەی ئاژانسی ئێف بی ئای هۆشداریدا لە هەڕەشەی چەكداری لەوادەی سوێندخواردنی (جۆ بایدن) دا. 

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردۆتەوە، دۆخی نائاسایی تاكو (24) ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت بەتایبەتی لە واشنتۆن. 

ئاماژە بەوەشكراوە، شەوی رابردوو (ئێف بی ئای) زانیاری بەدەستگەیشتووە سەبارەت بە بوونی پلان بۆ ئەنجامدانی خۆپێشاندانی چەكداری لەبەردەم باڵەخانەكانی حكومەت لەهەموو ویلایەتەكانی ئەمریكا. 

بەپێی یاداشتێكی ئێف بی ئای، گروپێكی چەكدار لە بەرنامەدایە لە 16 ی كانوونی دووەم بچنە واشنتۆن، ئەگەر كۆنگرێس هەوڵبدات بەپێی هەمواری 25 ی دەستوری ئەمریكا ترامپ لابدات. 

بڕیارە (جۆ بایدن) لە (20) ی كانونی دووەمدا وەك سەرۆكی نوێ سوێندی یاسایی بخوات و بەفەرمی ویلایەتی ترامپ كۆتایی بێت، بەڵام دیموكراتەكان هەوڵیان دەستپێكردووە بۆ لابردنی ترامپ پێش ئەو وادەیە بەهۆی هەڵكوتانە سەر كۆنگرێسەوە لەلایەن لایەنگرانی ترامپەوە. 

 

هه‌واڵی گرنگ