وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سێ كوردی خسته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سێ كوردی خسته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌

 له‌ لێدوانێكیدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ناوی سێ كوردی ئاشكراكرد، كه‌ به‌ گوته‌ی ناوبراو، ئه‌و كه‌سانه‌ سه‌ركرده‌ی رێكخراوی قاعیده‌ن و چالاكی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.


له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، دوێنێ سێشه‌ممه‌، مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ناوی سێ کەسی ئاشکراکردووە، كه‌ سه‌ر به‌گروپی رێكخراوی قاعیده‌ن و چالاکی تیرۆرستی ئەنجام دەده‌ن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی: هه‌ریه‌كه‌ له‌ (ئیسماعیل فوئاد رەسوول ئەحمەد، فوئاد ئەحمەد نووری ئەلشەخان و نیعمەت حەمە رەحیم حەمە شەریف) وەکو سەرکردەی بەتالیۆنی کوردیی رێکخراوی قاعیدە رادەگەیێنم کە گرووپێکی سەر بە قاعیدەیە لە سنووری نێوان ئێران و عێراق چالاکی ئەنجام دەده‌ن.

جێگه‌ی باسه‌، له‌ لێدوانه‌كه‌یدا مایک پۆمپەیۆ جگه‌ له‌ ناوهێنانی سه‌ركرده‌كان، هیچ زانیارییەکی زیاتری لەبارەی ناسنامەی ئەو سێ کەسەوە ئاشكرا نه‌كرد‌.

 

هه‌واڵی گرنگ