وه‌زاره‌تی تەندروستی هۆشداری ده‌داته‌ كۆمپانیای خواردنەوە كحولییەكان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وه‌زاره‌تی تەندروستی هۆشداری ده‌داته‌ كۆمپانیای خواردنەوە كحولییەكان

 


لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، كۆمپانیاكانی خواردنەوە كحولییەكان ئاگادار دەكاتەوە، پابەندبن بە نوێكردنەوەی مۆڵەتی كاركردنی بریكاری بازرگانی، ئەگەرنا رێكاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.

وەزارەتی تەندروستی حكومتی هه‌رێمی كوردستان، كۆمپانیاكانی خواردنەوە كحولییەكان ئاگادار دەكاته‌وه‌، كە پێویستە پابەندی گشتاندن به‌ ژمارە 1317 لە 1/3/2020بن و لە ماوەی 45 رۆژدا ده‌ست بكه‌ن بە نوێكردنەوەی مۆڵەتی كاركردنی بریكاری بازرگانی كۆمپانیاكان.


سه‌باره‌ت به‌و كۆمپانیانه‌ش كه‌ تاوه‌كو ئێستا مۆڵه‌تیان تۆمار نه‌كردووه‌، پێویسته‌ به زووترین كات هه‌ڵسن به‌ تۆماركردنی مۆڵه‌ته‌كانیان، بە پێچەوانەوە رێكاری یاسایی بەرامبەر كۆمپانیاكه‌ دەگیرێتە بەر.

 

هه‌واڵی گرنگ