به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و دانه‌مه‌زراندی ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان، رۆژ له‌دوای رۆژ ژماره‌ی بێكاری روو له‌زیادبوونه، گه‌نجانی عێراقیش گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌یه‌كی زۆری بیانی به مووچه‌ی به‌رز له وڵاته‌كه‌یان كارده‌كه‌ن، كه‌چی ئه‌وان بێكارن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، فازل فه‌تلاوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: زیاتر له ملیۆنێك و پێنج سه‌د هه‌زار كرێكاری بیانی له عێراق كار ده‌كه‌ن، كه زۆرینه‌یان له وه‌زاره‌ته‌كاندان و موچه‌یه‌كی زۆر وه‌رده‌گرن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: ئه‌و كرێكاره بیانیانه‌ی كه له عێراق كارده‌كه‌ن، رێگربوون له‌به‌رده‌م كاركردنی گه‌نجانی ئه‌م وڵاته و، رۆیشتنی ئه‌م كرێكاره بیانیانه هه‌لی كار بۆ گه‌نجانی عێراق ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
ناوبراو وتیشی: بریاره لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكبهێندرێت بۆ ده‌ستخستنی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ده‌مه‌زراندن و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و ده‌رچووانی زانكۆی و په‌یمانگاكان له عێراق.