ماڵپەڕی یوتوب ڕایدهگهیهنێت، لەبەر شکاندنی یاساکانی ماڵپەڕەکە و خۆبەدوورنەگرتن لە توندوتیژی،چهناڵی فەرمی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای هەڵپەساردووە و ڤیدیۆیەکانیشی سڕیەوە.
ئهمرۆ چورار شهممه 13ی كانونی دووهمی 2021 ماڵپەڕی فەرمی یوتیوب له بلاوكراوهیهكدا ئاماژهی بهوه كردوه، لە ژێر رۆشنایی ترسی بەردەوام لە پشێویی و توندوتیژی، ئەو ڤیدیۆیانەی کە بەم دواییانە لەلایەن ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاوە دانراون لەلایەن ئەوانەوە سڕانەوە لەبەر شکاندنی یاساکانی ماڵپەڕەکە.
ماڵپەڕی فەرمی یوتیوب باسی لهوهش كردوه، پەڕەی فەرمی ترەمپ چەندین ڤیدیۆی لەخۆی گرتبوو، کە هەندێکیان زیاتر لە پێنج ملیۆن بینەری ههبووه.
جێ ئاماژهیه هەفتەی رابردوو،تۆری كۆمهڵایهتی تویتەر هەژماری فهرمی دۆناڵد ترەمپی وەک سەرۆکی ئەمریکا راگرت،بههۆی ترسی روودانی توندوتیژی زیاتر و پشێوی بەمەش چیدی ناتوانێت هیچ تویتێک وەک سەرۆکی وڵات بکات، پاش ئەوەی لەماوەی رابردوودا هەژماری تایبەتیشی لە تویتەر بەشێوەی هەتاهەتایی داخرا.