وەزارەتی ناوخۆی هه‌رێم گۆڕانكاری لە سەرجەم دامەزراوەكانی دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی ناوخۆی هه‌رێم گۆڕانكاری لە سەرجەم دامەزراوەكانی دەكات

بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، گۆڕانكاری لە سەرجەم دامەزراوەكانی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكرێت و له‌ ئێستادا گۆڕانكارییەكان دەستی پێ‌ كردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممه‌ 13ـی كانوونی دووەمی 2021، تاریق ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ گۆڕانكاری لە سەرجەم دامەزراوەكانی دەكات، لەپێناو جێبەجێكردنی كارنامەی حكوومەت و چالاككردنی دامەزراوەكان و خزمەتكردنی هاووڵاتییان تا كارەكان باشتر بن.

بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، گۆڕینی پۆست و پلە لە كاتێكدایە پێشتر وەزیری ناوخۆ ڕای گەیاندبوو گۆڕانكاری لە بەشێكی زۆری پۆستەكانی وەزارەتی ناوخۆ دەكرێت و گۆڕینی كەسەكانیش كارێكی ئاساییە و بۆ پێشچوونە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ