به پێی داتای ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، ساڵی رابردوو رێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران به‌رزترین رێژه‌ی له مێژووی عێراق تۆماركردووه، توێژه‌رێكیش هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌م رێژه‌یه ئاشكرا ده‌كات.
سه‌باره‌ت به رێژه‌ی جیابوونه‌وه و گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری، ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراقی داتایه‌كی بڵاوكردۆته‌وه، كه تیایدا هاتووه، له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو 8245 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران تۆماركراوه، به به‌راورد به هه‌مان مانگی ساڵی 2019 زیاتر له 3181 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه زیادیانكردووه.
له داتاكه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراقیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه رۆژانه 274 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران تۆماركراوه، كه به تێكڕا ده‌كاته 11 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه له هه‌ر كاتژمێرێك، ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه له مێژووی عێراق.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رونیكردۆته‌وه، مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2020 نزكه‌ی 38 هه‌زار گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری تۆماكراوه، كه 25 هه‌زار گرێبه‌ست له دادگاكان تۆماركراوه.
له‌باره‌ی هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران، روئیا مه‌هدی توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به رۆژنامه‌ی "عه‌ره‌ب جدید"ی راگه‌یاند: هۆكاری زۆر هه‌ن كه بوونه‌ته یامه‌تیده‌ر بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، له‌وانه خراپی دۆخی ئابووری كه فشاری ده‌رونی له‌سه‌ر خێزانه‌كان زیاد كردووه، هاوسه‌رگیری پێشوه‌خته، خراپ به‌كارهێنانی ئینته‌نێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
ئه‌و توێژه‌ره له درێژه‌ی قسه‌كانیدا هۆكاری زیاتر باس ده‌كات و ده‌ڵێت: نه‌بوونی شوێنی نیشته‌جێبوون یان ماڵی جیا، لێكتێنه‌گه‌یشتنی هاوسه‌ره‌كان و نه‌گونجان، بێكاری، سه‌ره‌ڕای خراپی باری ئه‌منی و سیاسی وڵات و نه‌بوونی سه‌قامگیری.
توێژه‌ره‌كه سه‌باره‌ت بۆ هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی جیابوونه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه بیری توندڕه‌وه‌ی جیهانی و داعش، هۆكارێكی دیكه‌یه كه ژنانی ناچاركردووه داوای جیابونهووهی له هاوسه‌ره‌كانیان بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناو كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی داهات و له‌ده‌ستدانی كار ئه‌وه‌ندی دیكه باره‌كه‌ی قورس كردووه.