راگرتنی لێخۆشبوون لەباجی گومرگی خرایە بواری جێبەجێكردن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

راگرتنی لێخۆشبوون لەباجی گومرگی خرایە بواری جێبەجێكردن

حكومەتی هەرێمی كوردستان راگرتنی لێخۆشبوون لە باجی گومرگی كۆمپانیاكانی خستە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەگوێرەی نوسراوێك كەواژۆی ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەێمی كوردستانی لەسەرەو وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتووە، لە بەرواری پێنج شەممە 14 ی 1 ی 2021، ئاراستەی وەزارەتی دارایی كراوە، داواكراوە كاری پێویست ئەنجام بدرێت بۆ راگرتنی لێخۆشبوونی باجی گومرگی لە كۆمپانیای (خۆشناو) لەدەروازەكانی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران.

هەر لە نوسراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، پێویستە رێككاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ پابەندكردنی كۆمپانیای ناوبراو بەپێدانی باجی گومرگی.

بەگوێرەی بڕیارێك كە حكومەت لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە دەریكرد و لە 11 خاڵدا بڕیاریداوە بە وەرگرتنی باجی لە كۆمەلێك سێكتەرو بواری جیاجیا لەوانەنش، باجی ئۆتۆمبێلی تایبەت، بە رەچاوكردنی لایەنی بەكارهێنەر و بەرژەوەندی گشتی، بەجۆرێك ئەو كۆمپانیاو لایەنانەی لە ڕابردوودا چاوپۆشیان لیكرابوو چیدیكە لە باجدان نابەخشرێن.



 

هه‌واڵی گرنگ