وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیكردنەوەكانی بڵاوكردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیكردنەوەكانی بڵاوكردەوە

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی پەروەردە كە ئاڕاستەی هەر پێنج بەڕێوبەرایەتی پەروەردەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجەو گەرمیان كراوە چۆنیەتی دەوامكردن و ساڵنامەی تاقیكردنەوەكانی بۆ ساڵی خوێندنی 2020 -2021 ئاشكرا كرد.

لە نوسراوەكەی وەزارەتی پەروەردە كە واژۆی ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی لەسەرە هاتووە: بەمەبەستی رێكخستن و چۆنیەتی دەوامكردن و ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی گشت قۆناغەكانی خوێندن بۆ سەرجەم قوتابخانەو خوێندنگەو پەیمانگەكانی (حكومی و ناحكومی) كە بەپێی خشتەكانی هاوپێچ ڕوونكراوەتەوە بۆ ساڵی خوێندنی 2020 - 2021 پەیڕەو دەكرێت.

بەگوێرەی بڕیارەكانی لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆڕۆنا سەبارەت بە بابەتی دەستپیكردنەوەی دەوامی قوتابخانەكان ئەم بڕیارانە دەرچوو:

1- مامۆستایان پابەند ناكرێن بە دەوامی تەواوەتی كاتژمێر 8 بۆ 12:30 یان كاتژمێر 12:30 بۆ 4:30، بەڵكو بەگوێرەی ووتنەوەی وانەكانیان لەناو قوتابخانە دەبن.
2- بەڕێوبەرو مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان بەماسكەوە دەوام دەكەن و ئامێری گەرمی پێو و پاككەرەوە بۆ گشت قوتابخانەكان دابینكراوە و بەردەوامیش پێویستیەكانی خۆپارێزی دابین دەكرێت.
3- ڕێنمایی وەزارەتی تەندروستی ئەوەیە كە ژووری مامۆستایان قەرەباڵغ نەبێت بۆئەوەی ڕێنماییە تەندروستیەكان جێبەجێ بكرێت.
4- ئەم رێنماییانە بۆ قۆناغی 12 ی ئامادەیی لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامیان لە 16 ی 1 جێبەجێ دەكرێت بۆ قوناغەكانی دیكەش لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامیان دەبێ پێوەی پابەندبن.

لە بەشیكی دیكەی فەرمانە وەزاریەكەدا هاتووە: لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی هەریەك لە قۆناغەكانی خوێندن ئەو بژاردەیە دەدرێتە دەست بەخێوكاری قوتابی، كە ئەگەر ڕەزامەند نەبوو قوتابیەكەیان لەناو پۆل بخوێنێت، دەتوانن لە ڕێگەی خوێندنی ئەیكترۆنی و ئۆنلاین بە پاڵپشتی ماڵەوەیان بەردەوامبن، بەمەرجێك تاقیكردنەوەكانی لەناو پۆل ئەنجام بدات.

هەژماركردنی نمورەی ئەو قوتابیانەی لەناو پۆل ناخوێنن بەشێوەی %20 بۆ نمرەی تاقیكردنەوەی نوسینەكی مانگانەی ناو پۆل و %80 ی نمرەی تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرز دەبێت.

وێنەی خشتەی تاقیكردنەوەكان



 

هه‌واڵی گرنگ