بوومەلەرزەیەك لەئەندۆنۆسیا دەدات و سەدان قوربانی لێدەكەوێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بوومەلەرزەیەك لەئەندۆنۆسیا دەدات و سەدان قوربانی لێدەكەوێتەوە

 

 

ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەكی بەهێز ئەدۆنۆسیای هەژاندووەو بەسەدان قوربانی لێكەوتۆتەوە، هۆشداریش دراوە لەئەگەری سەرهەڵدانی كارەساتێكی گەورە.

بەپێی زانیاری سەرچاوە هەواڵییەكان، هێزی بوومەلەرزەكە (6.2) پلە بووە بەپێی پێوەری ڕێختەرو دوورگەی (سولاویسی) كردۆتە ئامانج و تەنها (7) چركەشی خایاندووە.

بەپێی دوایین ئامار تاكو ئێستا (26) كەس گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە (600) كەسیش برینداربوونە، ئەمە لەگەڵ ئەوەی تاكو ئێستا چەندین كەس لە ژێر دارو پەردووی داڕووخاوی باڵەخانەكان ڕزگار نەكراون.

ئاژانسی فریاكەوتنی ئەندۆنۆسیا رایگەیاندووە، لەترسی دووبارە بوونەوەی بوومەلەرزەكە، بەهەزاران هاوڵاتی ماڵەكانیان جێهێشتووە.

 

هه‌واڵی گرنگ