" ڕاپۆرتەكەی دیلۆیت وەك شۆكێكی گەورە دەبینم "
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

" ڕاپۆرتەكەی دیلۆیت وەك شۆكێكی گەورە دەبینم "

 

 

 

پەرلەمانتارێكی گۆڕان لەبارەی راپۆرتەكەی دیلیۆت بۆ بەرهەم و فڕۆشی نەوتی هەرێمی كوردستان داوای پێداچوونەوە بە دۆسیەی نەوت لە هەرێم دەكات. 

(عەلی حەمە ساڵح) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان لەمیانەی بڵاوكردنەوەی بابەتێك لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك ئاماژە بەوە دەكات، بەپێی راپۆرتەكەی دیلۆیت، نەوتی هەرێم بە نرخێكی زۆر هەرزان دەفرۆشرێت و لەبەرامبەریشدا كۆمپانیاكانی نەوت خەرجییەكی زۆریان هەیەو كۆی دۆسییەی نەوت لە هەرێم پێویستی بە پێداچوونەوەیە. 

دەقی نووسراوەكەی (عەلی حەمە ساڵح) ...

ئاماژە مەترسیدارەكان: 

- ئەم ئاماژانە پێماندەڵێت، فۆشتنی نەوت بەنرخێكی زۆر ھەرزان (11.73) كەمتر لە (برێنت)، خەرجی زۆری كۆمپانیاكان (بەهۆی گەندەڵی) و گرێبەستی خراپ لە نەوتی هەرێم پێویستی بە پێداچوونەوەیە ... 

- نرخی برێنت (38.07) دۆلار بووە، بەڵام پوختەی داهات بۆ بەرمیلێك نەوتی هەرێم (7.80) دۆلار بووە.

- شایستەی كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنان و كرێی بۆری بۆ هەر بەرمیلێك (16.85) دۆلار بووە، بەڵام تێكڕای داهات بۆ حكومەت (7.80) دۆلار بووە.

- تێكڕای فرۆشتنی نەوت (26.33) دۆلار بووە بۆ هەر بەرمیلێك لەم ڕێژەیە (7.80) دۆلار وەك پوختەی داهات ماوەتەوە، واتە (6.29%) ئەو نەوتەی فرۆشراوە داهاتی حكومەتی هەرێمە (4.70%)‏ وەك خەرجی ڕۆیشتووە!!

دەچمە وردەكاری ...

لە ٩ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا حكومەتی هەرێم (124) ملیۆن و (779) هەزارو (961) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە.. 

تێكڕای نرخی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەو نۆ مانگەدا، (26.339) دۆلار بووە، تێكڕای نرخی برێنت (38.73) دۆلارە، بەمەش هەرێم (11.73) یازدە دۆلارو (11.73) دۆلار كەمتر لە نرخی برێنت نەوتەكەی فرۆشتوە!! ئەم بڕە لە داشكاندن زۆر زۆرە. 

ئەوەی جێگای ڕەخنەو گومانە..

حكومەتی هەرێم لە یەكی نیسان تاوەكو (30) حوزەیران، (38) ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە بە تێكڕای نرخ (15.78) دۆلار، لە كاتێكدا تێكڕای نرخی برێنت لەو سێ مانگەدا (29.43) دۆلار بووە، واتە هەرێم بە (13.78) (سێزدە دۆلارو حەفتاو هەشت) سەنت كەمتر لە نرخی نەوتەكەی فرۆشتوە!! 

لەم سێ مانگەدا خەرجیەكانی نەوت زۆر زیاترە لە داهاتەكەی، بەشێوەیەك حكومەت نەك داهاتی نەبووە، بەڵكو (76) ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە. 

چۆن ؟ 

داهاتی نەوت (590) ملیۆن دۆلار بووە، خەرجی نەوت (666) ملیۆن دۆلار بووە... 

بۆ داپۆشینی ئەم زیانە حكومەت بڕی (415) ملیۆن دۆلاری لە كۆمپانیاكانی نەوت وەرگرتوە بۆ فرۆشتنی نەوتی ساڵانی ئایندە بە پێشەكی!! 

كرێی بۆری 

بڕی پارەی دراو بۆ تاریفەی كۆمپانیای وزەی توركی (254) ملیۆن دۆلارە. 

بڕی پارەی دراو بۆ كۆمپانیای بۆری كوردستان (كارو ڕوس نەفت) (455) ملیۆن دۆلارە،

كۆی گشتی: (709) ملیۆن دۆلار.

بەمەش كرێی بۆری بۆ هەر بەرمیلێك نەوت (5.69) پێنج دۆلارو شەست و نۆ سەنت كەوتووە، بەراورد بە نرخی نەوت بڕێكی زۆرە.

شایستەی كۆمپانیاكانی نەوت 

كۆی ئەو پارەیەی لە دراوەتە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت یەك ملیارو (394) ملیۆن و (555) هەزار دۆلارە، ئەمەش بەراورد بەنرخی نەوت بڕێكی ئێجگار زۆرە! 

بۆ نموونە : 

یەكی نیسان تاوەكو (30) حوزەیران كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانانی نەوت (500) ملیۆن دۆلاریان وەرگرتووە، بەڵام پوختەی داهات بۆ حكومەت نەك سفر بووە بەڵكو (78) ملیۆن دۆلاریش زیان بووە.

شایستەی كۆمپانیاكانی نەوت بۆ هەر بەرمیلێك (11.16) دۆلار بووە، لەكاتێكدا پووختەی داهاتی حكومەت بۆ هەر بەرمیلێك (7.80) دۆلار بووە.

ئەم بڕە بڕێكی ئێجگار زۆرە، چونكە (170) هەزار بەرمیل نەوت هی كێڵگەی خورمەڵەیە، كە كێڵگەیەكی خزمەتگوزارییە نەك هاوبەشی لە بەرهەم و كۆمپانیای كار بەڕێوەی دەبات. 

لە ڕاپۆرتەكە بڕی ئەو پارە دیارنیە كە دراوە بە هەر یەك لە كۆمپانیاكان تاوەكو بە داتای كۆمپانیاكە بەراورد بكرێت..

ئاماژە مەترسیدارەكان و ئەو داهاتەی بۆ حكومەتی هەرێم ماوەتەوە

هەرچەندە بەپێی ڕاپۆرتی دیلۆیت یەك ملیارو (831) ملیۆن و (772) هەزار دۆلار وەك داهات پاش دەرهێنانی خەرجی بۆ حكومەتی هەرێم ماوەتەوە، بەڵام لەم بڕە (913) ملیۆن (666) هەزار دۆلار فرۆشتنی نەوتی ئایندە بووە بە پارەی پێشوەخت (قەرز) واتە: پوختەی داهاتی نەوتی نۆ مانگی ساڵی پێشوو (918) ملیۆن و (106) هەزار دۆلار بووە، حكومەت (47) ملیۆن (656) هەزار دۆلار قەرزیشی داوەتەوە لە داهاتی نەوت دەبێ ئەژمار بكەین بە زیادكردنی داهات، بۆیە داهاتی ڕاستەقینە (965) ملیۆن و (762) هەزار دۆلار بووە، واتە لە بەرمیلێك تەنیا (7.80) دۆلار ماوەتەوە!!!

 

 

هه‌واڵی گرنگ