وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایدەگەیەنێت نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌وانه‌یه له‌نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵ بگاته 60 دۆلار .
لەمبارەیەوە ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له لێدوانێكیدا كه ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی عێراق بڵاویانكردۆته‌وه ئاماژە بەوەدەكات: له‌ئێستادا تێكڕای نرخی فرۆشتنی به‌رمیلێك نه‌وتی عێراق، 53 دۆلاری تێپه‌ڕاندووه.
ناوبراو وتویەتیشی: به‌هۆی دابه‌زینی نرخه‌كانی نه‌وت و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ،عێراق تووشی خراپترین قه‌یرانی دارایی بۆته‌وه.
له‌ماوه‌كانی رابردوودا بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بوودجه‌ی ساڵی دارایی 2021 ، ناچاربوو به‌های دیناری عێراقی له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی داببه‌زێنێت.