پۆلیسی هەولێر كەسێكی دەستگیركرد كە بە جلی ئەفسەریەوە پارەی لە خەڵك سەندوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پۆلیسی هەولێر كەسێكی دەستگیركرد كە بە جلی ئەفسەریەوە پارەی لە خەڵك سەندوە

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی ڕاگەیاند كە بەپێی دوو ماددەی یاسایی دەستگیركراوە، ئەوانیش ماددەكانی فێڵكردن و هەڵگرتنی سیفەتی كەسانی ترە وەك پۆلیس و پارێزەر.

ڕائید هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: دوای بوونی سكاڵایەك لەسەر كەسێك كە بە جلی ئەفسەری پۆلیسەوە پارەی لە خەڵك سەندووە، توانیمان ڕۆژی پێنج شەممە تۆمەتبارەكە دەستگیربكەین، كە هاوكات سكالایەكی دیكەشی لەسەر بووە.

گوتیشی تۆمەتبار بە جل و بەرگی ئەفسەری پۆلیسەوە پارەی لە خەڵك سەندوە بۆیە لەئێستادا بەپێی هەردوو ماددەی 456 و ماددەی 260 لە یاسای سزادانی عێراقی بەندكراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ