بەپێنج ڕێگە كێشتان كەم بكەنەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەپێنج ڕێگە كێشتان كەم بكەنەوە

 

 

هەندێك خووی هەڵەی رۆژانە هەیە كاریگەری دەكاتە سەر تەندروستی مرۆڤ و بەشێوەیەكی نەخوازراو كێشی جەستە زیاد دەكات، بەڵام بەگوێرەی پێگەی (ئیت زیس)، دەستبەرداربوون لەو خووانەو گۆڕینیان بە خووی تەندروست، یەكێكە لە باشترین چارەسەرەكان بۆ دابەزاندنی كێشی جەستە.

پێگەكە باسی لە پێنج خووی رۆژانە كردووە كە ئەگەر بێت و دەستبەرداریان ببین ئەوە كاریگەریان دەبێت لەسەر دابەزاندنی كێش كە ئەوانیش : 

1. پاككردنەوەی چێشتخانە : چێشتخانەی پەرشوبڵاوو ناڕێك دەبێتە هۆی ئەوەی كەسەكە بەڕێژەی لە (40%) زیاتر نان بخوات، ئەو كەسانەش كە چێشتخانەی ناڕێك و قاپ و قاچاخی پیسی هەیە، بەدەست زیادەرەوی كردن لە خواردنی شیرینیییەكانەوە دەناڵێنن. 

2. خواردنە ناسەرەكییەكان : ئەو خواردنانەی لەدەرەوەی ژەمە سەرەكییەكان بۆ خۆشی و چێژ دەخورێن وەك چەرەزاتەكان و كێك و پسكیت و نوقڵ و چكلێت، برێكی زۆر شەكریان تێدایەو خواردنیان بەبەردەوامی دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشی جەستەو بەرزبوونەوەی شەكری ناو خوێن، هەروەك وادەكات كەسەكە هەست بە تێربوون نەكات و چەوری زیاتر لە جەستەیدا كەڵەكە ببێت، بۆیە پێویستە بەزوویی دەستەرداریان ببین. 

3. سەوزەو میوە : لەبەرئەوەی برێكی زۆر ریشاڵی خۆراكییان تێدایە، بۆیە یارمەتیدەرە لە زاڵبوون بەسەر برسێتی و نەخواردنی برێكی زۆر خواردن. 

4. دەفری بچووك : گۆڕینی دەفرە گەورەكان بە دەفری بچووك یارمەتیدەرە لە كەمكردنەوەی خواردن، هەر ئەوەش دەبێتە هۆی سنوورداركردنی ئەو كالۆریانەی رۆژانە دەیانخۆیت. 

5. كیسی بچووك : كڕینی خواردن لە كیسی بچووكدا بەیەكەم هەنگاو دادەنرێت بەرەو پەیرەوكردنی خووی تەندروستی رۆژانە، كە ئامانج لێی كەمكردنەوەی كێشی جەستەیە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ