ئهندامێكی لیژنەی وزەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگهیاند: بەھۆی باران بارینەوە نزیکەی ١٥٠ بۆ ٢٠٠ محاویلە سوتاون و نوێکردنەوەشیان تێچوویەکی زۆری دهوێت،چونكه زۆرینهی تۆڕهكانی كارهبا بۆ ساڵانی شهستهكان دهگهڕێتهوه.
ئەمجمەد عەقابی ئەندامی لیژنەی وزە له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق رایگەیاند: کەرتی کارەبا لە ھەرسێ بەشی بەرھەمھێنان و گواستنەوە و دابەشکردن پێکھاتووە.
ئهو ئهندامهی لیژنهی دارایی وتیشی: لە بەشی دابەشکردنی وزەدا زۆرترین کەمتەرخەمی ھەیە و زۆرینەی تۆڕەکان لە بەغداد و ھەموو ناوچەکانی تری عێراق بۆ ساڵانی شەستەکان دەگەڕێنەوە و نوێترین تۆڕیش بۆ دابەشکردنی کارەبا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ھەشتاکان.
ئەمجمەد عەقابی دهڵێت: مانگانە نزیکەی ٩٠ ملیار دینار بە تەنھا لە بەغداد بەفیڕۆ دەچێت و داواش دەکەن کە پێوەری زیرەک بۆ ماڵان دابنرێت.