لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی خانمان ئاگادار ده‌كاتەوە له‌كاتی سه‌ردانكردنیان بۆ ئارایشتگاكان له مه‌واده جوانكارییه‌كان دڵنیا بنه‌وه پاشان به‌كاریبهێنن.
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 17 ی كانونی دووه‌می 2021 شێنێ عه‌تار، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالێتی كۆنترۆڵی جۆری له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له ئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنه‌ی ئارایشتگاكان، ده‌ركه‌وتوه به‌شێك له‌خاوه‌ن ئارایشتگاكان مه‌وادی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچو بۆ كڕیاره‌كانیان به‌كارده‌هێنن، ئه‌مه‌ش زیان به‌ته‌ندروستی و پێستی ئه‌و خانمانە ده‌گه‌یه‌نێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد : لیژنه‌ی ئارایشتگاكان، لە ئارایشتگاکان و شوێنەکانی جوانکردنی خانماندا، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مه‌واده جوانكارییه‌كاندا گرتوه كه به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌یانه‌وه شیاوی به‌كارهێنان نین.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد : پێكهاته‌ی سه‌ره‌كییەکان له دروستكردنی مه‌واده‌كانی جوانكاری كیمیاییه، بۆیه له‌كاتی به‌سه‌رچونیدا پێكهاته‌كه‌یان ده‌گۆڕێت و زیان به‌پێستی ئه‌و خانمانە ده‌گه‌یه‌نێت به‌كاریده‌هێنێت.
شێنێ عه‌تار داواش لەخانمان دەکات، لەکاتی سەردانکردنتان بۆ ئارایشتگاکان لە ئەومادانە دڵنیابنەوە لەلایەن ئارایشتگاکەوە بەکاردەهێنرێت، پاشان رێگەیان پێبدەن ئاریشتەکانتان بۆ بکەن، لەکاتی هەبونی مەوادی خراپ و ماوەبەسەرچودا لەڕێی (07708677777) لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگادار بکەنەوە.
نوێنەرەکەی کوالێتی کۆنترۆڵی جۆری ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە، تەواوی مەوادە دەست بەسەرداگیراوەکان لەناودەبرێت و خاوەنەکانیشیان روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.