یوستاین گاردەر لە كتێبی جیهانی سۆفیا دەنوسێت (ئهسپهكان ئهسپیان دهبێت، بهڵام مرۆڤ مرۆڤی نابێت، بهڵكو مرۆڤ دهبێت پهروهرده بكرێت تا ببێته مرۆڤ)، بۆ پەروەردەكردنی مرۆڤیش چەندان پەروەردەكارو قوتابخانەو دەزگا پێویستن، ئەم دەزگایانە پێک دێت لە:
١- دەزگا پێشینەییەکان : کەبریتین لە (خێزان ـ قوتابخانە ـ زانکۆو پەیمانگاکان) ٢- دەزگا دواینیەکان : بریتین لە (پارتە سیاسیەکان ـ دەستەو کۆمەلەکانی فشار «ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی»ـ ڕاگەیاندن ) ھەمو ئەمانە دەوردەگێڕن لەپێگەیاندن و ھۆشیاری گشتی و سیاسی تاک دا بەپێی مەنھجی پەیڕەوکاری ئەم دەزگایانە پاشان دروست بونی کۆمەڵگایەکی ھۆشیار دواتر کۆمەڵگا دەکاتە خاوەنی فەرھەنگێکی سیاسی و گشتی و ژیان لەو کۆمەڵگایەدا دەباتە نێو چوار چێوەی مۆراڵێکی گشتی.
مانادەدات بە چەمکەکانی : مافی گشتی و ئازادیەکان و سنوری ئەوانیتر و چۆنێتی مامەڵە لەگەڵ دژبەرەکان و قبوڵکردنی جیاوازیەکان و بەژداری سیاسی و سەلیقەی ھەڵبژاردن و چۆنێتی دواکردنی ماف و ڕوبەڕوبونەوەلەگەڵ ھەوڵەکانی بەکۆیلەکردن ....ھتد، ھەرکات ئەمانە جێگیر بو ئەوکات تاکە کەسێک یان باندێک ناتوانێت ببێتە خاوەنی سەروەت و سامانی ھاوڵاتیان، خۆێنی کەس ناڕژێت لەسەر گیاندارێک یا سەرەی نانەوا یا لایتی سەیارە یا ھەڵپەڕکێ .... ھتد، دەستەڵات ھەرگیز جورئەتی ئەوەی نابێت بەویستی خۆی مافی ھاوڵاتی بدات یان دوای خات یا بیبڕێت ببێتە سێبەر بۆباندە جۆراو جۆرەکان، باندەکان دەرفەتی ئەوەیان نابێت لەسەر مافی ھاوڵاتیان خۆیان دەوڵەمەند ببن ھاوڵاتیش ھەژار.
ئێستا کاتێک کۆمەڵگایەک بەم شێوەیە نابێت دیارە ئەم دەزگایانە لێی بەر پرسن ئەمەش خاڵی دەسپێک و ڕێگای گۆڕانکاریەکان دیاری دەکات لەھەمان کاتدا ھەموو ئەوانە دەمانگەیەنێتە مانای ئەم ئایەتە پیرۆەی قورئان كە دەفەرموێ: (ان الله لا یغیر ما بقوم حتی یغیروا مابانفسیهم).