كۆیە...17 گولە بەسەرتاشخانەیەكەوە نرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆیە...17 گولە بەسەرتاشخانەیەكەوە نرا

كاتژمێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 20كانونی دووەمی 2021 لەناو بازاڕی كۆیە دەستڕێژی گولە لە سەرتاشخانەیەك دەكرێت و زیانی ماددی بەدوادادێت.

دەرباز صابیر نوێنەری بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر لەكۆیە بە كوردیوی ڕاگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی كۆیە دەستڕێژی گولە لە سەرتاشخانەیەك دەكرێت و زیانی ماددی بەدوادادێت و لێكۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەكە بەردەوامە بەڵام تائێستا تەقەكەرەكە نەدۆزراوەتەوەو دەستگیر نەكراوە.

نوێنەری بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر لەكۆیە ووتیشی: لەو ڕووداوە زیانی گیانی نەبوە تەنها زیانی ماددی بەر دوكانەكە كەوتوە.

 

هه‌واڵی گرنگ