ھەفتەی داھاتوو بۆ جاری دووەم پێداچونەوە بە ماددەکانی پڕۆژە یاسایی بودجەدا دەکرێت.
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕاگەیاند، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو جارێکی دیكە ماددە و بڕگەکانی پڕۆژە یاسایی بودجەی ٢٠٢١ پێداچونەوەی بۆ بکرێت، ئەوەی پێویستی بە ھەموارکردنەوەبێت دەستکاری دەکرێت بۆ ئەوەی ئامادەبکرێت بۆ دەنگدان.
ئەوەشی خستۆتەڕوو: لەو چوارچێوەیەشدا پێداچونەوە بەو ماددانەدا دەکرێت کە پەیووەندیان بە پشکی ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە، بەو ئاڕاستەیەی پابەندبوونی سەر ھەرێم زیاد دەکرێت، ئامانجی نوێنەرانی کوردیش ئەوەیە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم گرەنتیبکرێت.