گوێ لەدڵپڕی گەنجەكان بگرن تا نەڕووخێن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گوێ لەدڵپڕی گەنجەكان بگرن تا نەڕووخێن

مایكی تیڤیەك دەچێتە بەردەم گەنجێك، یان هیچ ناڵێ یان كە دەڵێ بەدڵێكی پڕەوە بێزاری خۆی دەردەبڕێت و کورترین قسەشی دەڵێ موستەحەقین و ئەوەش كتێبێك قسە هەڵدەگرێت، ئەو لە چاویدا ڕق وگریان و تۆڵە دەبینرێت، باوەڕبکەن هەندێك لەو گەنجانە هەست دەکەیت کە خەریكە ئەمرن لە خەفەتا، خەریكە لە بیستەكانی تەمەنیاندا پیردەبن، پڕپڕن و ناشزانن چۆن تەعبیر لە دڵپڕی خۆیان بکەن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە هەر کاتێکدابێت، باقی بارەگاو همووشتێکیتر بسوتێنن، ئەوان خەریکە بەتەواوی ئینتمایان لەدەستداوە و ناحەقیشیان نیە، هیچ باکیان نیە چی ڕوودەدات لە نیشتیمانێکدا کە خێرووبێرەکەی بۆ مناڵی بەرپرسەکانە نەك ئەوان، تکایە وەرن و هەست بە بێزاری و دڵپڕی و گیرفانی خاڵیان بكەن، وەرن بەدەم ئازارەكانی خۆیان و بێ مووچەیی کەسوکاریانەوە، دۆخی ژیانی خەڵك باشكەن،
بەخوا قەسەم، دەسەڵاتێك گوێ بە دڵپڕی گەنجەكان نەگرێت و قەتیسماوی فرمێسکی چاویان نەبینێت وهەست بەگیرفانی خاڵی و بەتاڵیان نەكات و بەتەنگ ڕق و توڕەییانەوە نەبێت، نەك سەد هەزار چەكدار بەڵکو یەك ملیۆن فیدایشی هەبێت، واشنتن و تاران و ئەنقەرەشی لە پشتبێت هەر ئەڕووخێت، تەنها كاتی ڕووخانەكەی درەنگو زووی كەوتوە، دڵنیاشبن هەموان زیانمەندی ئەو ڕووخانە دەبین، جا گەر نوزەی دڵسۆزیەك ماوە لەم وڵاتە هەست بە مترسی لەدەستدانی هەمووشتێك بکەن
دەسەڵاتێك نەیەوێ چارەنوسی وەك دەوڵەتە ڕووخاوە ستەمکارەکانبێت، پێویستە وەك ئەوان بیرنەکاتەوە، بۆیە گوێبگرن و بەتەنگ ناڕەزایی و توڕەیی ژێرپەردەی خەڵکەوە وەرن، تا وەرزی گوێگرتن و بەدەمەوەهاتن بەسەر نەچووە
باشترین ڕێگا چاكسازی ڕاستەقینە و دڵسۆزی و بەخۆدا چوونەوە و باشكردنی ژیانی خەڵكە.

 

هه‌واڵی گرنگ