وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێم: لە ئێستادا ته‌نها گرفتی سوتەمەنیمان هەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێم: لە ئێستادا ته‌نها گرفتی سوتەمەنیمان هەیە

وەزیری كارەبای‌ هەرێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هەردوو پرۆژەی بە گەڕخستنی وێستگەی مۆبایلی گۆڕینی ڤۆڵتیە بەگوژمەی یەک ملیۆن و 658 هەزار دۆلار لەلایەن كۆمپانیای بیست و دەرهێنانی پێنج فیدەر بەگوژمەی 588 ملیۆن دینار لەلایەن كۆمپانیای پاڵۆس کرانەوە.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 26 ی كانونی دووه‌می 2021 كەمال محەمەد، وەزیری كارەبای‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان رایگەیاند: ئەم دوو پرۆژەیە تەواوكەری یەكترن و كارەبا دەدەن بە سنووری ناحیەی شەمامک و بەشێک لە گوندەكانی ناحیەی گوێڕ و رۆڵیان دەبێت لە چارەسەری بار زۆری سەر هەردوو وێستگەی پیرداود و تەرجان و فیدەرەكانیان.

وەزیری كارەبای‌‌ هەرێم باسی له‌وه‌ش كرد، لە ماوەی ساڵ و نیوێكی تەمەنی كابینەكەدا بەدەیان پڕۆژەی كارەبایان لە دەڤەرە جیاجیاكانی كوردستان كردەوە و لە پلان و بەرنامەشیاندایە لە گەرمیان و سلێمانی و دهۆک پرۆژەی دیكە بكەینەوە، دەشڵیت، "بەمەش توانیومانە ژێرخانی كارەبا بەڕادەیەكی زۆر باش ببوژێنینەوە".

 كەمال محەمەد ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، لە ئێستادا تەنیا گرفتی سوتەمەنیمان هەیە، چونكە توانای وێستگەكانی كارەبا و ژێرخانی كارەبا بەشێوەیەكی زۆر باش رێكخراونەتەوە و بونیاتنراوە رۆژ لە دوای رۆژ بارودۆخە روو لە باشی دەكات.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌  بەشێکی‌ زۆری‌ دانیشتوانی‌ هەرێم لەڕێژه‌و شێوازی‌ پێدانی‌ کاتژمێرەکانی‌ کارەبا ناڕازین، بەجۆرێک لە ئێستادا رۆژانە ته‌نیا 12 کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاوڵاتیان.

 

هه‌واڵی گرنگ