بۆچی ڕەنگی زەرد بۆ ئۆتۆمبێلی تاكسی دانراوە؟ لەكوردیو بیزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆچی ڕەنگی زەرد بۆ ئۆتۆمبێلی تاكسی دانراوە؟ لەكوردیو بیزانە

پێدەچێت ڕۆژێك لەڕۆژان ئەو پرسیارەت لە مێشكیدا دروست بووبێت كە بۆچی ڕەنگی زەرد بۆ ئۆتۆمبێلی تاكسی ستانداردە و لە زۆربەی وڵاتەكان هەر ئەو ڕەنگەیە.
لە ساڵی 1907 زاینی ''جۆن هێرتز''ی بازرگان بڕیاری دا پڕۆژەیەك بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی تاكسی ئەنجام بدات، بۆ ئەم مەبەستەش داوای لە كۆمپانیای "شیكاگۆ" كرد ئەم ئەركە بگرێتە ئەستۆ.

كۆمپانیای شیكاگۆ لەگەڵ هێرتز لەسەر ڕەنگی زەرد ڕێك كەوتن بۆ پڕۆژەكەیان، چونكە لەو سەردەمەدا چەند ڕەنگێكی كەم لە ناو كۆمپانیاكاندا بۆ دیزاینی ئۆتۆمبێلەكان بەكار دەهاتن، زەقترین ڕەنگیش زەرد بوو كە بۆ چاوی كرێنیشەكان گونجاو بوو، دەیانتوانی لە چەند مەترێكی دوورەوە ئۆتۆمبێلەكە ببینن.

كۆمپانیای شیكاگۆ بەمەش ناوبانگێكی زۆری لەناو خەڵكدا پەیدا كرد، چونكە یەكەم كۆمپانیا بوو ئۆتۆمبێلی تاكسی لە ڕەنگی زەرد بەرهەم بهێنێت.

 

 

 


سەرچاوە/ هاتوچۆی سلێمانی

 

هه‌واڵی گرنگ