بۆ ئەو كەسانەی ئازاری پشتیان هەیە ئەمانە بكەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ ئەو كەسانەی ئازاری پشتیان هەیە ئەمانە بكەن

 

 

1. تكایە كێشت دابەزێنە، چونكە كێشی زۆر كاریگەریەكی زۆر خراپی هەیە لەسەر بڕبڕەكانی پشتت.

2. زۆر دانیشتن یاخود زۆر وەستان بە پێوە هەردووكی كاریگەریەكی خراپی هەیە، هەتا دەتوانیت لەجوڵەیا بە.

3. خۆت لادە لەهەر جوڵەیەكی خێرا یان هەڵەی بڕبڕەكانی پشتت.

4. ئەگەر پشتوێنی توبی بەكاردەهێنیت بۆ پشتت پێویستە لەژێر چاودێری پزیشكدا بێت، چونكە زۆر بەكارهێنانی دەبێتە هۆی لاوازی ماسولكەكانی پشت.

5. لەكاتێكدا بمانەوێت شتێك هەڵگرینەوە، پێویستە ئەژنۆمان بچە مێنینەوە نەك پشتمان.

6. لەكاتی دانیشتندا بەشێوەیەكی ڕێك دانیشەو پشتیەك یان خاولیەكی پچووك بخەرە پشتەوە.

7. لەكاتی نووستندا پشتیەكی مامناوەند بەكاربهێنە، باشترە لەسەر پشت یاخود لەسەرلا بخەویت، هەردوو ئەژنۆت پچەمینیتەوەو پشتیەك بخەیتە نێوان دوو ئەژنۆت (شێوەی منداڵ لەسكی دایكیدا).

8. هەوڵ دە پێڵاوەكانت مریح و نزم بێت.

9. لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا پشتیەكی بچووك لە پشتتەوە دانێ، وەدووركەوە لە لێخوڕین بۆ ماوەی زۆر، ئەگەریش ماوەكە زۆر بوو پێویستە لەنێوانیان پشوو وەرگریت.

10. هەوڵدە كە بەپێوە دەوەستێت بەشێوەیەكی ڕێك بوەستیت و هەردووشانت بەرەو پشتەوە بەرەو ماسولكەكانی سكیشت بەرەو ناوەوە.

11. لەكاتی هەستكردن بە ئازار، تكایە نوێژ لەسەر كورسی بكە، سوجدە مەبە هەتا ئازارەكەت باش دەبێت.

12. لەكاتی هەستكردن بەئازار دەتوانیت جەوەنەی سارد یان گەرم بەكاربهێنیت.

13. ئەگەر گەدەت باشە دەتوانیت ئەو خواردنانە بخۆیت كە بیبەری توون و زەنجەفیل و زەردەچەوەی تێدایە، چونكە ئەمانە ئازارشكێنی سرووشتیان تێدایە.

14. وەرزشی گونجاوو مەلەكردن دوو هۆكاری گرنگن بۆ كەمكردنەوەی ئازار، دەبێت وەرزش وەكو چارەسەر مامەڵەی لەگەڵ كەیت.

15. ئازارەكەت مەشارەوە، بەڵكو باسی كە لەگەڵ پزیشكەكەت و دەوروبەرت هەرچەندە كەمیش بێت، چونكە لایەنی دەروونی كاریگەری زۆری هەیە بۆ كۆنترۆڵ كردنی ئازارەكەت.

16. مەساج كردن بەشێوەیەكی بازنەیی و بەهێواشی كاریگەریەكی باشی هەیە بۆ خاوكردنەوەی ماسوولكەكان، دەتوانیت زەیتی نەعنا بەكاربهێنیت كە سڕكەرەو ئازار شكێنی سرووشتیشە.

17. ئەو نەخۆشانەی كە ئازاری موزمنیان هەیە دەتوانن دەفتەرێكی یادەوەری دابنێن بۆ ئازارەكانیان، ئەوشتانە بنووسن تێیدا كەئازارەكەیان زیاد دەكات یان كەم دەكات لەژیانی ڕۆژانەیاندا، ئینجا بەپێی ئەوە ژیانی ڕێكخات.

(د. هەڤین كەمال شاهـ موحەمەد – پسپۆڕ لە زانستی ئازارو بەنج)

 

هه‌واڵی گرنگ