حه‌شدی شه‌عبی: سەركردەیەكی داعش لە فەللوجە دەستگیركرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حه‌شدی شه‌عبی: سەركردەیەكی داعش لە فەللوجە دەستگیركرا

دەستەی حەشدی شەعبی ڕادەگەیەنێت، سەركردەیەكی ڕێكخراوی داعش لە ئۆپەراسیۆنێكی هەواڵگری لە شاری فەللوجەی پارێزگەی ئەنبار دەستگیركرا .

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 23 ی شوباتی2021 ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ ڕایگه‌یاندووه‌،هێزێكی تایبەتی فەوجی یەكی لیوای دوو، ئۆپەراسیۆنێكی دەستپێشخەریی لە گەڕەكی شوهەدا لە فەللوجە ئەنجامدا و بووە مایەی دەستگیركردنی (س.ص.ع) كە پۆستێكی سەركردایەتی لە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشدا هەبوو.

لە بەیاننامەكەدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو،ئۆپەراسیۆنەكە لەڕێی كۆكردنەوەی زانیاریی وردبوو لەلایەن هەواڵگری لیوای دوو بە هەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگری دەستەی حەشدی شەعبی”.

 

هه‌واڵی گرنگ