پۆلیسی سلێمانی ناسنامەی ئەو كەسەی ڕۆژی سێ شەممە تەرمەكەی لە بەردەم نەخۆشخانەی شار دۆزرایەوە ئاشكرا دەكات وهۆكاریی مردنەكەی ڕادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ چوار شەممە 24 ی شوباتی 2021 ، سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،ئەو كەسەی دوێنێ تەرمەكەی دۆزرایەوە ناسراوەتەوە و كەسوكاری سەردانی كردوون و ناسنامەی ئاشكراكراوە و ناوی (و. م)ە و لە دایكبوونی 1969 و خەڵكی سلێمانییە.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژهی بهوهش كردووه، ئەو كەسە ماوەیەكە لە ماڵەوە دابڕاوە و لە دەرەوە دەمایەوە و خێزان و منداڵی نەبووە، ئەو شەوە لە ژێر پردەكەی دەباشان بووە و بەهۆی جەڵتە كۆچی دوایی كردووە.
سەركەوت ئەحمەد ئهوهشی خستهروو،دوای ئاگاداركردنەوەیان تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری سلیمانی كراوە و پاشان كەسوكاری سەردانیان كردوون و ناسنامەكەی ئاشكرا كراوە و دواتر تەرمەكەی ڕادەستی كەسوكاری كراوە”.