وەزیری شارەوانی هەرێم ڕایده‌گه‌یه‌ینێت، هەندێك لەو ماستەرپلانانەی بۆ شارەکان دانراون، پێویستیان بە ئەپدەیتکردنەوە هه‌یه.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 24 ی شوباتی 2021 ساسان عه‌ونی وەزیری شارەوانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند ، ئەوان مامەڵە لەگەڵ سێ جۆر لە ماستەرپلانی شار و شارۆچكەكان دەكەن و هەندێك لەو ماستەرپلانانەش پێویستیان بە ئەپدەیتکردنەوە (تازەکردنەوە) هەیەو دەشڵێت، رەگەزی هەندێک لە زەوییەکان دەگۆڕدرێن
وەزیری شارەوانی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرددوه، "یەكەمیان ئەو ماستەرپلانانەن بۆ شار و شارۆچكەكان جێبەجێكراون، بەشێكی دیكەیان ئەو ماستەرپلانانەن چوونەتە قۆناغی جێبەجێكردنەوەوە، بەڵام تەواو نەكراون. بەشێكی دیكەشیان پەیوەندی بە شار و شارۆچكەكانەوە هەیە كە تا ئێستا ماستەرپلانیان نییە و لە هەر سێ جۆریشیاندا گرفتی جۆراوجۆر هەن".
ئەوه‌ش لەکاتێکدایە، چەند رۆژێک لەمەوبەر، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار بەڕێوەبەرایەتی شاره‌وانییه‌كانى راسپارد تا ماسته‌رپلانى سه‌وزایى سنووره‌كانیان دابڕێژن.