كوردیو
نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتۆتە سەروو 67 دۆلار.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-2-2021 نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 67 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
هاوكات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە 63 دۆلار و 7 سەنت.