دواكەوتنی تێپەڕاندنی بودجە بەهۆی ئەم 3 خاڵەوەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دواكەوتنی تێپەڕاندنی بودجە بەهۆی ئەم 3 خاڵەوەیە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت پشكی هەرێم و پشكی پارێزگاكان و پلە وەزیفییەكان تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021یان دواخستوە.

لەمبارەیەوە ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی راگەیاندووە: سێ‌ بابەت بونەتە هۆكار بۆ دواخستنی تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەوانیش پشكی پارێزگاكان، پشكی هەرێمی كوردستان و پلە وەزیفییەكان، حكومەت و سەرۆكایەتی پەرلەمان و كوتلەكان سەرجەمیان لە گۆڕانكاریەكانی پرۆژە یاساكە ئاگادار كراونەتەوە.

ئاشكراشیكردووە: سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەفدی هەرێمی كوردستان دەگەڕێنەوە بەغدا، ئەوەش بۆ یەكلاكردنەوەی ناكۆكیەكان لەبارەی پرۆژە یاسای بودجە و یەكلاكردنەوەی.

 

هه‌واڵی گرنگ