کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ماوەی پێکھێنانی ھاوپەیمانی تا 12ی ئایار درێژکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوێكدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە: بەمەبەستی پێکھێنانی ھاوپەیمانی بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پێشوەختە عێراقدا، ماوەی تۆمارکردنی ھاوپەمانی درێژکراوەتەوە.
لەبەشێکی دیكەی راگەیەنراوەکەی كۆمسیۆندا ھاتووە: ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریداوە ماوەی تۆمارکردنی ھاوپەیمانی نێوان لایەنە سیاسییەکان تا 12ی ئایاری 2021 درێژ بکرێتەوە، ماوەی پێشکەشکردنی ناوی پاڵێوراوان و لیستی کاندیدەکانیش تا رۆژی 17ی نیسانی 2021 درێژکراوەتەوە.