كچه‌كه له پۆلی دووی ناوه‌ندیه‌وه به قۆپیه ده‌رچووه ، ئه‌و راستیه‌كی دركاند كه‌م كه‌س بوێری ئه‌وه‌یان هه‌یه بیدركێنن ، كه راستی وتوه ناكرێ چاوپۆشی له كاره دزێوه‌كه‌ی بكرێت ، به‌ڵام خۆ هه‌ر ئه‌و ئه‌وه‌ی نه‌كردووه، له ساڵی 1991ه‌وه له كوردستان قۆپیه‌و ساخته‌و بڕوانامه‌ی درۆزنانه له بره‌ودایه ، بڕۆ به بێلایه‌نی جارێكی تر هه‌زاران به‌كالۆریۆس و ماسته‌رو دكتۆرا بخه‌ره‌وه‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه بزانه چه‌ندیان ده‌رده‌چن ، ئێوه هه‌ر باسی قۆپیه ده‌كه‌ن ، به‌ڵام ئاگاتان له هه‌زاران بڕوانامه‌ی ساخته نیه كه له 2003دروستكرا ، ئه‌م به‌نده‌ی خوایه كه به هۆی راپه‌ڕینه‌وه شه‌شی وێژه‌یم ته‌واو نه‌كرد ، ئاماده بوون له نرخی جوتێ كڵاشی هه‌ورامی بڕوانامه‌م بۆ بكه‌ن و ره‌نگه ئێستا مامۆستای زانكۆ بام نه‌مكرد ، به‌ڵام هی تر كردیان .
له هه‌ر جێیه‌كی ئه‌م سه‌رزه‌مینه ئاكار نه‌ما ، ئیتر هیچ نیه بۆ وتن ، ئێمه ئاكاری سیاسی ، كۆمه‌ڵایه‌تی ، ئاینی،خۆشه‌ویستی، ته‌نانه‌ت بازاڕ‌و مامه‌ڵه‌مان لاواز‌و وێران بووه، ئه‌وه بۆیه هیچ شتێك رامانناچڵه‌كێنێ، ئێمه له 1991ه‌وه له بری دروستكردنه‌وه‌ی مرۆڤی كورد ، له بری بنیادنانی مرۆڤی خۆخاوه‌ن خه‌ریكی تێكشكاندنی ئه‌وانه‌شین كه به‌عس نه‌یشكاندن ، ئه‌وه‌ی له‌و هه‌موو ساڵه‌دا به كوردی باشور كراوه ، ئه‌نفالی جه‌سته نا ئه‌نفالی ئاوه‌زو بیر‌و باوه‌ڕو خۆخاوه‌نی بووه ، سه‌یركه له چ دۆزه‌خێكی وێرانداین .
كچه‌كه وتی قۆپیه‌م كرد ، به‌ڵام كابرا خیانه‌ت ده‌كات به نیشتمان په‌روه‌ری به خه‌ڵكی ده‌فرۆشێ ، ده‌ستی دوژمن ده‌گرێت بۆ نێو حه‌وشه‌و حه‌ساره‌كه‌و پێی ده‌ڵێ هه‌رچیت گه‌ره‌ك بیبه ، سامان و سه‌روه‌تی نیشتمان ده‌باته ده‌ره‌وه‌و ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرێت ، كێی بوێ یان ده‌یكوژێ یان ده‌یگرێ ، چۆنی بۆ بلوێ سیناریۆ بۆ هاونیشتمانیه‌كانی دروست ده‌كات ، كه‌چی هه‌رگیز دان به هیچ تاوانێكیشدا نانێت .
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی پۆلی شه‌شی وێژه‌ییم كرد دوو به‌رپرسی زه‌رد و سه‌وز له هه‌مان هۆڵ بوون ، یه‌كێكیان هه‌موو وه‌ڵامه‌كانی بۆ ده‌هاته ژوره‌وه‌و ، ئه‌وی تریش وا رێككه‌وتبوون به‌س وه‌ڵام بداته‌وه هه‌رچۆن بێت ده‌رده‌چێت ، من ئاگاداربووم كه چه‌ند كۆڵه‌وار بوون كه‌چی هه‌ردووكیان ده‌رچوون ، ئێستا به شانازیه‌وه باسی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه ده‌كه‌ن ، خۆ ره‌نگه سبه‌ی بڕوانامه‌ی پارێزه‌رییش بخه‌نه به‌ر باخه‌ڵیان .