5 كەس دەستگیركران، 3 دەفتەر دۆلاری ساختەیان بڵاوكردۆتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

5 كەس دەستگیركران، 3 دەفتەر دۆلاری ساختەیان بڵاوكردۆتەوە

 

 

بە تۆمەتی بڵاوكردنەوەی (3) دەفتەر دۆلاری ساختە لەناو بازاڕدا پۆلیسی دهۆك (5) كەسی دەستگیركرد.

موقەدەم (هێمن سلێمان) بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆك ڕایگەیاند: پێنج كەسمان دەستگیر كردووە كە هەستاون بە بڵاو كردنەوەی (30) هەزار دۆلاری ساختە لەناو بازاڕدا.

وتیشی: ئەو كەسانە ئەو پارەیەیان لەلایەن هاوڕێیەكیانەوە لە بەغداوە بەقەرز بۆ نێردراوە، بەڵام دواتر كە زانیویانە پارەكە ساختەیە پارەكەیان هەر (10) هەزار دۆلاری بە (5) هەزار دۆلاری ئەسڵی گۆڕیوەتەوە.

هێمن سلێمان وتیشی: كەسەكان چواریان كوردن و ئەوەی دیكەشیان عەرەبەو دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوەو پەشیمانن لەو كارەی كردوویانەو لەئێستاشدا دەست بەسەر پارەكەدا گیراوەو لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوكە بەردەوامە.

 

هه‌واڵی گرنگ