لە نەبوونی دادگەریدا ژیان ئەبێتە ژان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە نەبوونی دادگەریدا ژیان ئەبێتە ژان

یەکێک لەوەی کە بە دەستکەوت باس ئەکرا، زۆر شانازیشی پێوە ئەکرا بریتی بوو لە بوونی ئاسایش و ئارامی و سەلامەتی گیانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، لەم ووڵاتەدا زنجیرەیەک قەیرانی دروستکراوی یەک لەدوای یەک بەرۆکی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانی گرتوە و ئەزموونەکەی لەکە دارکردوە ئەو ئەزموونە شکست خواردوەیە کە لە ماوەی سی ( 30 )ساڵی ئەزموونی حوکمڕانیدا لەم هەرێمە دەوڵەمەندە لە هەموو ڕوێکەوە لەڕووی سامانێکی زۆری سروشتی و خاکێکی دەوڵەمەند و بەپیت و کەش و هەوایەکی لەبارو گونجا و زەویەکی بەپیت بۆ بواری کشتوکاڵی و بوونی سەرچاوەیەکی ئاوی زۆرباش و خاوەنی هێزێکی مرۆیی گەورە، بەڵام نەتواندراوە لەو ماوەیە زۆرەدا ئەم ئەزموون و حکومەتە لەسەر پێی خۆی بوەستێت، ئەوەتە ئەبینین بەرگەی دۆخێکی لەناکاو نالەباری نەگرت .گەورەترین گرفت و لەمپەریش نەبوونی دادگەری و پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ئامانج و ستراتیژێکی ڕۆشنە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی خەڵک و خاکی کوردستان. ئەوەش بەهۆی زاڵبوونی عقڵیەتی پاوان خوازی لای دەستەڵاتدارانی ئەم هەرێمە و قۆرخکردنی سەرجەم جومگەکان بۆ بەرژەوەندی حیزبی و لەناو خیزبیشدا بۆ چەند کەسانێکی دیاریکراو، تاوانی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە چیە کەئەبێت لەلایەن ئەم بەرپرس و دەسەڵاتدارانەوە بەم شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵدابکرێت و قەیران لەدوای قەیران ببێتە خەڵاتی ئەم گەلە بەش مەینەت و قوربانیدەرە.
زۆر باس لەوە ئەکرا کە هێزەکانی ئاسایش چاوکراوەن و هەمیشە ئامادو گیان لەسەر دەستن بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتیانی هەرێم بەبێ جیاوازی بەڵام ئەگەر سەیرێکی ئەم ڕووداوە نەخوازراوانە بکەین کە، لەماوەی کەمتر لەمانگێکدا لەشارێکی زۆر بچوکدا رووئەدەن ئەمە چ پێناسەیەک بۆ دەزگاکانی پاراستنی ئاسایشی ووڵات هەڵدەگرێت
ڕۆژێک لەبازگەیەک ئاسایشێک ئەدرێتە بەرچەقۆ گیان لەدەست ئەدات ڕۆژێک لەشارێک هاووڵاتیەکیتر کۆتای بەژیانی ئەهێنرێت ڕۆێک لەناو بازار لە سەر عەرەبانە ئەبێت بەشەرەچەقۆ و ڕوژێک لەدارەسوتاوەکە شەڕەچەقوو ڕوو ئەدات ڕۆژێک کێشە لەنێوان یەکێک و کوڕی بەرپرسێکی ئەم ووڵاتە دروست ئەبێت و ئەبێت بەشەرەتەقە ڕۆژێک بەچەقۆ هێرش ئەکرێتە سەرپەڕلەمانتارێک ئەمە و ئەم کارانە هەکەس و لایەنێک ئەنجامی بدات لە ژێر هەر ناو پاساوێکدا بێت دواجار ئەوەمان پێ ئەڵێت کە ئاسایشی هاووڵاتیان لە ژێر مەترسی و هەڕەشەدا یە، وەیان خەڵک بڕوای بە دامودەزگاکانی دادوەری نیە بۆ گێڕانەوەی مافی خوراو ستەمی لێکراویان تاقە شتێک کە زۆر شانازی پێوە ئەکرا بوونی ئاسایش و ئارامی بوو لەشارەکانی هەرێمی کوردستان بەداخەوە خەریکە ئەویش ئەکەوێتە ژێر پرسیاری جدیەوە ئەگەر خوانەخواستە ئەم کارە نەشیاو نەخوازراوانە بەردەوامبن ئەوەی هەیە لەدەست ئەدرێت وڵات ئەبێت بەپاشا گەردانی و هەرکەس بۆخۆی ئەوکات چۆنی پێ باش بوو وا ئەکات هەر وەک چۆن دەسەڵاتدار و زۆردارەکان ماف و ئازادی و قوتی هاووڵاتیا نیان زەوتکردوە بەداخەوە ژیان و بونیشیان ئەکەوێتە مەترسیەوە. ئەو کات ژیان لەبیری خۆشی ئەبێتە ژان.

 

 

هه‌واڵی گرنگ