لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عێراق: 25%ی بەرهەمە نەوتییەكان لە وڵاتانەوە هاوردە دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عێراق: 25%ی بەرهەمە نەوتییەكان لە وڵاتانەوە هاوردە دەكات

لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، عێراق 25%ی ئەو بەرهەمە نەوتییانەی لە ناوخۆدا بەكاریاندەهێنێت، لە وڵاتانی ترەوە هاوردەیان دەكات.

ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئازارهی 2021 زەهرە بجاری، ئەندامی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، عێراق 75%ی بەرهەمە نەوتییەكان لەناوخۆدا بەرهەمدەهێنێت، بەڵام ئەوەی دەمێنێتەوە لە دەرەوەوە هاوردەیان دەكات، بەتایبەت بەنزین و گازی سروشتی.

ئەندامی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد،ساڵانە 18 ملیار مەتر سێگۆشە لە گازی سروشتیی عێراق بەفیڕۆدەچێت و دەسووتێت، لەكاتێكدا گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكاندا كراوە بۆ سوودوەرگرتن لەو گازە، بەڵام تا ئێستا هیچ بۆ ئەو مەبەستە نەكراوە و گازە سروشتییەكە بەفیڕۆدەچێت، جگە لەوەی زیانی بۆ ژینگەش هەیە.

زەهرە بجاری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئەگەر ئەو بڕە گازە سروشتییەی بەفیڕۆدەچێت، بەگەڕبخرێت و سوودی لێوەربگیرێت، دۆخەكە زۆر دەگۆڕێت و ئەوەش پشتیوانیی بودجە دەكات و كورتهێنانی بەرهەمی گاز پڕدەبێتەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ