بەشێکی زۆری پرۆسەی هاوسەرگیریی داب و نەریت و بابەتی کۆمەڵایەتیی گۆڕاوە، دواتر لەچوارچێوەی شەرع و یاسادا ڕێکخراون... ئەوەی پەیوەندی بەئایین و شەرعەوەیە، شاهێدی و ڕەزامەندی و مارەیی و وەلی ئەمرۆ و نەفەقە و جوان ڕەفتارکردنە، کە هەندێکیشیان ڕاجیاییان لەسەرە...
سەبارەت بە وردەکارییەکانی تری وەکو هاوکاری دووسەرە بۆ دروستکردنی ماڵ و پێداویستییەکانی، دەکرێت بەپێی داب و نەریت و گۆڕاوەکانیی ژیان ڕێکخرێت...
پێشنیارەکە ئەوەیە:
با ئاسایی بێت یان ئاسایی بکرێتەوە کە کەسوکاری کچ و خودی کچییش بەشداربن لەهاوکاریی و کارئاسانیی دارایی و پشتیوانیی ئابووری سەرەتای پێکهێنانیی هاوسەرگیریی ئەگەر لە توانایاندا هەبوو، بێ ئەوەی بکرێتە عورفێکی ئیجباریی، چونکە خەمخواردنی داهاتوویی کچان گرنگ و پێویستترە لە کوڕان لەم دۆخەی کە تێییداین... لەکاتێکدا بەشێکی زۆر لە خێزانەکان ئەوەندە ئەرکی کوڕ قورس دەکەن لەم پرۆسەیەدا کە زەحمەتە کوڕان بوێرن بەم پێداویستی و ئەرکە کۆمەڵایەتیی و ئایینییە هەستن و لەولاشەوە کچانییش دەرفەتی باشیان لەدەست دەچێت و کەسێک دەچێتە ژیانیانەوە کە خوازیار و دڵخوازی ئەوان نەبووە...