پەیامنێری كوردیو: ئۆپراسیۆنێك بۆ ڕاوەدونانی داعش دەستیپێكرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەیامنێری كوردیو: ئۆپراسیۆنێك بۆ ڕاوەدونانی داعش دەستیپێكرد


ئەمڕۆ چوار شەممە لەپارێزگای كەركوك ئۆپراسیۆنێك بۆ ڕاوەدونانی داعش دەستیپێكرد و ئامانجیش لە ئۆپراسیۆنەكە پاكردنەوەی ئەو ناوچانە لەو رێكخراوە.

سەیف ئەنوەر پەیامنێری كوردیو لە كەركوكەوە پێی ڕاگەیاندین: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن ھێزەكانی سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵی و ھێزەكانی كۆماندۆ و حەشدی شەعبی و حەشدی ھۆزەكان، ئۆپراسیۆنێكی سەربازی لە باشوری كەركوك دەستپێكردوە بۆ راوەدونانی چەكدارانی داعش.

هەروەها ووتیشی: ئۆپراسیۆنەكە بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی عێراقەوە بەڕێوەدەچێت و ئامانجیش لە ئۆپراسیۆنەكە پاكردنەوەی ئەو ناوچانە لەو رێكخراوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ