به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌نێویاندا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق وپێگه فه‌رمیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ، بڕیاره له( 5 بۆ 8ی ئازاری مانگی داهاتوو ) پاپای ڤاتیكان به‌سه‌ردانێكی سێ ڕۆژه بگاته عێراق وهه‌رێمی كوردستان ، وه‌كـ له‌به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا هاتووه پاش پێشوازیكردن وبه‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق له‌به‌غدا ، بگاته نه‌جه‌ف وچاوی به گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌كان عه‌لی سیستانی بكه‌وێ ، دواتریش سه‌ردانی هه‌ولێرو موسڵ وئورو قه‌ره‌قوش ده‌كات ، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌مه یه‌كه‌مین سه‌ردانی پاپای ڤاتیكانه بۆ عێراق كه له‌ساڵی 2013 وه‌كـ پاپای ڤاتیكان ده‌ستبه‌كاربووه ، سه‌ردانی ناوبراو له‌كاتێكدایه باودۆخی ناوخۆی عێراق وپه‌یوه‌ندیه‌كانی به‌غدا به‌وه‌ڵاتانی ئیقلیمی وكۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ناجێگیره‌و ئاسۆی گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ری كێشه‌وگرفتان هێشتا ڕوون نیه ، هه‌ر بۆیه ئه‌كرێ ئه‌م سه‌ردانه‌ی پاپا زیاتر له‌په‌یام و بایه‌خێكی هه‌بێ له‌وانه :
(1) ئه‌م سه‌ردانه‌ی پاپای ڤاتیكان به‌پێچه‌وانه‌ی خواست وئاستی بیركردنه‌وه‌و تێگه‌یشتن و دونیابینی چه‌پ وعه‌لمانیه‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی به‌گشتی وكوردستان به‌تایبه‌تی ، به‌سیاسیكردنی ئاینی مه‌سیحی و سیاسه‌تی سوود وه‌رگرتنه له‌و بارودۆخه شێواوه‌ی جیهانی ئیسلامیی و ئه‌و كه‌لێنو له‌مپه‌رانه‌ی كه له‌نێوان ده‌سه‌ڵات وهاوڵاتیاندا دروستبووه ، واته ڤاتیكان هاوشان به‌جه‌نگه سه‌ربازی وسیاسی وبازرگانیه‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ودونیای مه‌سیحیه‌كان له‌وه‌ڵاتانی ئیسلامی‌دا ، به‌ده‌رفه‌تی ده‌بینیێت له‌و نێوه‌نده‌دا ڕۆڵێكی دوولایه‌نه بگێڕێ ! په‌یامی گه‌رمی پێشوازی وكارنامه‌ی ئاماده‌سازیه‌كانی هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق وهه‌رێمی كوردستان هه‌ر له‌ئێستاوه ، به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوونی نیفاقی فیكری ولاوازی بیروباوه‌ڕی سه‌ركرده‌ی عه‌لمانیه‌كانه له‌لایه‌كـ ، له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌م سه‌ردانه خاڵی نیه له‌سیاسه‌ت وبه‌سیاسیكردنی ڕۆڵی ڤاتیكان له‌هاوكێشه سیاسیه‌كانی جیهاندا !
(2) سه‌ردانی نه‌جه‌ف و‌دیدارو كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌كان عه‌لی سیستانی ، جگه له‌سه‌ردانێكی تری سیاسی وبه‌سیاسیكردنی ده‌زگاو دامه‌زراوه ئاینی ومه‌زهه‌بیه‌كان به‌تایبه‌تی ڤاتیكان ، داننانه به‌پێگه‌و حیسابكردنه بۆ مه‌رجه‌عیه‌تی عه‌لی سیستانی وه‌كـ مه‌رجه‌عێكی گه‌وره‌ی شیعه‌كان له‌عێراقدا ، لێره‌وه پاپای ڤاتیكان به‌م دیداره ئه‌یه‌وێت په‌یامێكی نه‌رم بدا به‌گوێی شوێنكه‌وتوانی مه‌زهه‌بی شیعه له‌عێراقدا ، له‌پاڵ شانازیكردن به‌مه‌رجه‌عه‌كه‌ی خۆیانه‌وه ته‌نها چاویان له‌فه‌تواو ڕێنماییه‌كانی عه‌لی سیستانی بێ نه‌كـ له‌كه‌س ومه‌رجه‌عێكی تری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ، ئه‌مه‌ش به‌ئامانجی تۆخكردنه‌وه‌ی جێاوازیه‌كان وجیاكردنه‌وه‌ی مه‌رجه‌عه‌كانی عێراقه له‌ئێران وسه‌ربه‌خۆیی له‌برێارو هه‌ڵوێسته‌كانی نه‌جه‌ف ودوورخستنه‌وه‌ی له‌هه‌ژموونی مه‌رجه‌عه‌كانی تاران به‌سه‌ر مه‌رجه‌ع وشوێنكه‌وتوانی شیعه‌كان له‌عێراقدا !
(3) به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی قه‌ره‌قوش له‌موسڵ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سیحیه‌كانی سنووری موسڵ ، جارێكی تر دڵنیاییدانه به‌پشتگیری وچاودێری ڤاتیكان له‌نزیكه‌وه بۆ ڕه‌وش وبارودۆخی شوێنكه‌وتوانی مه‌سیحیه‌كان وپاراستنی په‌رستگاو شوێنه ئاینیه‌كانی مه‌سیحیه‌كان ، له‌وێشه‌وه سیاسیه‌كان ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تی و‌ئه‌ركی به‌رگری وپاراستنی سه‌رو ماڵ وپه‌رستگاكانی مه‌سیحیه‌كان ده‌خاته ئه‌ستۆی به‌غدا وهه‌ولێر ، وه‌كـ مه‌علوومه له‌سه‌رهه‌ڵدانی ڕیكخراوی قاعیده‌وه بۆ داعش ده‌یان جار مه‌سیحیه‌كان له‌عێراقدا كراونه‌ته ئامانج وئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ری هه‌رێمی كوردستان و وەڵاتانی جیهان بوون ، ڕه‌نگه له‌ئێستاشدا به‌هۆی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی كه‌شیعه‌كانی عێراق ئه‌یانه‌وێ نه‌جه‌ف ببه‌ستنه‌وه به‌دیمه‌شق ولوبنان ، ترس وخه‌مێكیتری لای ڤاتیكان دروستكردبێ مه‌سیحیه‌كانی ئه‌و ناوچانه ڕووبه‌ڕووی فشار‌و هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتر ببنه‌وه ، یاخود ئاماده‌سازیه‌كـ بێ بۆ ئه‌گه‌ری شه‌ڕو ململانێ له‌نێوان پێكهاته جێاوازه‌كانی شاری موسڵ وناوچه‌كانی چوارده‌وری بەکوردیشەوە ، به‌و ئه‌گه‌رانه‌ش كه‌باس له‌هێرشی توركیا ده‌كات بۆ شاری موسڵ وشه‌نگال !
(4) به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان وئه‌نجامدانی ڕێوڕه‌سم وسرووته ئاینیه‌كانی مه‌سیحیه‌كان له‌شاری هه‌ولێر و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانی پارتی ویه‌كێتی ، داننانه به‌قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان وڕازیبوون ومانه‌وه‌ی ئه‌م واقیعه‌ی ئێستای ده‌سه‌ڵاتی پارتی ویه‌كێتیه به‌چاوپۆشین له‌هه‌موو ئه‌و قه‌یران وهه‌ڕه‌شه‌و گرفتانه‌ی ڕووبه‌ڕووی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه چ وه‌كـ میلله‌ت وتاكـ به‌تاكی هاوڵاتیان یاخود حكومه‌ت وبه‌رپرسانی باڵای هه‌رسێ حزبی ده‌سه‌ڵاتدار ! ڕه‌نگه به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بێ ، دیداره سیاسیه‌كانی له‌به‌غداو هه‌ولێر هه‌وڵێكی دیكه‌ی سیاسی وهاندانێكـی تربێ بۆهه‌رچی زووتره هه‌مووان له‌سه‌ر مێزی گفتووگۆو دانوستان كۆبكاته‌وه به‌ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌كـ تیایدا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌و دروستكردنی حكومه‌تێكی نوێ !
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین پاپای ڤاتیكان دوو ساڵ له‌مه‌وپێش وڕێكـ له‌مانگی شوباتی 2019 به‌كۆمه‌ڵێ ده‌سكه‌وتی سیاسی وزانستی وئابوری گه‌یشته ئیمارات وئه‌و وه‌ڵاته‌ی به‌سه‌ركرده‌وه !
ئه‌پرسین تۆ بڵێی چ به‌رنامه‌و خه‌ڵاتێكی جێاواز له‌هه‌گبه‌كه‌یدا هه‌ڵگرتبێ بۆ دانیشتوانی هه‌رێم وده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی ویه‌كێتی ؟ ئه‌گه‌ر هه‌بێ له‌به‌رانبه‌ر چ به‌ڵێن و په‌یمانێكـ !؟