بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کەشوھەوای ھەرێمی کوردستان کەوتووەتە ژێر کاریگەریی پاڵەپەستۆیەک لە دەریای ناوەڕاستەوە، بەشێوەی پچڕ پچڕ باران دەبارێت، دەشڵێت تاوەكو رۆژی ھەینی کاریگەریی شەپۆلەکە بەردەوام دەبێت.
فازڵ ئیبراھیم بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: پێشبینی دەکرێت ئەمشەو کاریگەریی ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکە زیاتر بێت، بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت.
بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردوە كە تاوەكو رۆژی ھەینی کاریگەریی شەپۆلەکە بەردەوام دەبێت.