مسته‌فا كازمی لەسەر بۆردومانەكەی عەین ئەسەد هاته‌ده‌نگ
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مسته‌فا كازمی لەسەر بۆردومانەكەی عەین ئەسەد هاته‌ده‌نگ

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو گروپانەی لە پشت بۆردومانەكەی ئەمڕۆی بنكەی عەین ئەسەدەوەن، سەر بە عیراق نیین و دەیانەوێت زیان بە پێشكەوتنی وڵات بگەیەنن.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 3 ی ئاداری 2021 نوسینگەی ڕۆژنامەوانی مسته‌فا كازمی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌،سەرۆك وەزیران لە میانی سەركردایەتیكردنی بۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاندووە، ئەو گروپانەی لە پشت هێرشەكەی ئەمڕۆی عەین ئەسەدەوەن، سەر بە عیراق نیین و زیان بەو پێشكەوتنانە دەگەیەنن كە وڵات هێناویەتییەدی لەڕووی تێپەڕاندنی تەنگژەی ئابوری و گەشەكردن و هێنانەدی ئاسایش و سەقامگیریی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی”.

هه‌روه‌ها یئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو،دەزگا ئەمنییەكان ڕێنمایی ڕوویان پێدراوە كە دەبێت هەڵوێستێكی یەكلاكەرەوە لەدژی ئەو گروپانە بگرنەبەر، ئیتر سەر بە هەر كەس لایەنێك بن، چونكە هەر لایەنێك پێیوابێت لە سەرو دەوڵەتەوەیە و توانای ئەوەی هەیە ئەجێنداكانی بەسەر عیراق و ئایندەی گەلەكەیدا بسەپێنێت، بەهەڵەدا چووە”.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ئەمڕۆ چوار شەممە بنکەی عەین ئەسەدی سەربازی ئەمریکایی لە لە پارێزگەی ئەنبار بە ژمارەیەك مووشەك بۆردوومانکرا، بەڵام تائێستا زانیارییەكان لەبارەی ئەو زیانانەی بەهۆی بۆردومانەكەوە كەوتوونەتەوە نەخراونەتەڕوو.

 

هه‌واڵی گرنگ