وەزیری دارایی عێراق لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری دارایی عێراق لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

وەزیرى دارایى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ بابەتێکى هونەرى رێگرنییە لەبەردەم دەنگدان لەسەر لەسەر پڕۆژەیاساى بودجەى گشتی ٢٠٢١ى عێراق، تەنها پشکى هەرێمى کوردستان نەبێت.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 3 ی ئاداری 2021 عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق،بە میدیای فەرمی عێراقی راگەیاندووه، هەڵوێستی کۆتایی حکومەتی ناوەند لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە ئەوە بوو، کە دیاریکرا و نێردرا بۆ پەرلەمانی عێراق بە مەبەستی پەسەند کردنی سەبارەت بە گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی عێراق بەشداریی دانوستانەکانى نەکردووە.

وەزیرى دارایى عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، وەزارەتى دارایی عێراق داواى کردووە بودجەیەکى تێپەڕێنراو لە پەرلەمان وەربگرێت بۆ ئەوەى نەخشە رێگاى کۆتایى دیاریبکرێت.

عه‌لی عه‌لاوی ڕووونیشی كردۆته‌وه‌، تا ئێستا نەخشەی کۆتایى پڕۆژەیاساى بودجە نازانن و پێشکەش نەکراوە بۆ دەنگدان، بەپێى پەیوەندیەکانیان ماددەکانى گۆڕانکاریى زۆریان تێدا نەکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا شاندی حکومەتی هەرێم چەندینجاره‌ بۆ پشكی هرێم له‌ بودجه‌ی عێراق سەردانی بەغدایان کردووە، بەڵام هیچ رێککەوتنێک لە نێوانیاندا واژۆنەکراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ