شەپۆلێکی دیكەی باران بارین رووی لە هەرێمی كوردستان دەكات ، بەپێی پێشبینییەكانیش كاریگەری شەپۆلەكە ماوەی چەند ڕۆژێك دەخایەنێـت.
ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە پێشبینی دەکات لە ناوەراستی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.
ماڵپەڕەکە پێشبینیشی کردووە، ڕۆژانی سێشهممه و چوار شهممه و پێنج شهممهی ههفتهی داهاتوو لە هەولێر باران بارین بەشێوەی پچڕ پچر دەست پێدەكات و دوای ئەوە كەش و هەوا ئاسایی دەبێتەوە جارێكی دیكە پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە، هاوکات لە شارهكانی سلێمانی و دهۆك و ههڵهبجه پێشبینی بارانبارین دهكرێت،ههروهها پێشبینی دەكرێت لە نزیكی سەنتەری شارەكان بارانێكی زۆر ببارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە.
ئەکواوێزەر لە ساڵی ١٩٦٢ لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەشوهەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاریکردووە.
ئهوهش له كاتێكدایه ئهمڕۆ چوار شهممه بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان ڕایگهیاند، کەشوھەوای ھەرێمی کوردستان کەوتووەتە ژێر کاریگەریی پاڵەپەستۆیەک لە دەریای ناوەڕاستەوە، بەشێوەی پچڕ پچڕ باران دەبارێت، ئاماژهی بهوهش كردبوو تاوەكو رۆژی ھەینی کاریگەریی شەپۆلەکە بەردەوام دەبێت.