لەبارەی مووچەی مانگی سێ زانیاری بڵاودەكرێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی مووچەی مانگی سێ زانیاری بڵاودەكرێتەوە

 

 

وێڕای بەرز بوونەوەی نرخی نەوت و داهات، بەڵام ماوەی چەند مانگێكە حكومەت بەلێبڕین مووچە بەسەر مووچە خۆران دابەش دەكات.

بەڵام بەپێی چەند دەنگۆیەك چاوەڕوان دەكرێت ئەم مانگە (مانگی ئازار) مووچە وەكو خۆی بەبێ‌ لێبڕین دابەشی سەر مووچە خۆران بكرێت.

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەك لەیەكێك لە گەنجینەكان ئاشكرای كردووە، گەنجینەكان داوای لیستی مووچەی مانگی سێیان كردووە لە فەرمانگەكان بەبێ‌ لێبڕین و داواشیان كردووە پێشی (15/3) بەدەستیان بگات.

ئەمەو پێشتر باسی ئەوەكرابوو، كە پلانی ئەوە هەبووە مووچەی مانگی ئازار ڕێژەی لێبڕینەكەی كەمتر دەبێت لەچاو مانگەكانی تر، بەڵام تاكو ئێستا وەزیری دارایی هیچ ڕێنماییەكی دەرنەكردووە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ