میدیاكانی سعودیه بڵاویانكرده‌وه، مامۆستایه‌ك له‌كاتی وتنه‌وه‌ی وانه‌ی ئۆنڵاین، جوله‌یه‌كی نامۆ له پشت یه‌كێك له قوتابیه‌كانی ده‌بینێت و، راسته‌خۆ په‌یوه‌ندی به پۆلیس ده‌كات و قوتابیه‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه.
مامۆستاییەکی سعودی لە کاتی وتنەوەی وانەی ئۆنڵاین، کە لە رێگەی پەیوەندی ڤیدیۆیەوە وانەی بە قوتابیەکانی ده‌وته‌وه، لە کاتی وانە وتنەوەدا هەست بە جوڵەیەکی نامۆ دەکات لە ماڵی یەکێک لە قوتابیەکانیدا.
دوای ئه‌وه دەبینێت کەسێک لە پشتی قوتابیەکەوەیه‌و هەوڵدەدات بچێتە ناو ماڵەکەیانەوە، مامۆستاکە ڕاستەوخۆ قوتابیەکە ئاگادار دەکاتەوە کە پەیوەندی بە دایک و باوکیەوە بکات و، لە هەمان کاتدا مامۆستاکە پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکات لە بار‌و دۆخەکە ئاگاداریان دەکاتەوە.